شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:دێ بزاڤێ كه‌ین به‌رى جه‌ژنێ مووچه‌یێ مه‌ها ئادارێ بێنه‌ به‌لاڤكرن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:دێ بزاڤێ كه‌ین به‌رى جه‌ژنێ مووچه‌یێ مه‌ها ئادارێ بێنه‌ به‌لاڤكرن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە: “لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم”.

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.

لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/4/3

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“هه‌ژمارەكا بنگه‌هێن دەنگدانێ ل ھەولێر و دھۆکێ بۆ دەنگدەرێن شنگالێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن”

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانى: ل دۆر بوجه‌ى سه‌رۆك بارزانى په‌یوه‌ندى ب سه‌ركرده‌یێن سیاسى یێن ئیراقێ كریه‌

Lalish Duhok

عەبادی:رێکەفتن دگەل تیرۆرستان دا تاوانە

Lalish Duhok