شبكة لالش الاعلامية

کاڤین شێخ سەعید:ل مه‌ها ته‌باخێ پڕۆژێ جووتسایدێ باعەدرێ دێ ته‌مام بت

کاڤین شێخ سەعید:ل مه‌ها ته‌باخێ پڕۆژێ جووتسایدێ باعەدرێ دێ ته‌مام بت
نەینەوا _KDP.info_

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ناوچەکە و بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

کاڤین شێخ سەعید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێ ڕێژەی ٧٠%ی تەواوبووە و کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، لە نزیکەوە سەردانی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی باعەدرێمان کرد و بەدرێژایی ٢٢ کم کاری تێدا دەکرێت و پازدە ملیار دیناری لێ خەرج کراوە، بڕیارە گوژمەی شانزدە ملیاری دیکەیشی بۆ خەرج بکرێت و لەمانگی ئابی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: ڕێگایەکی سەرەکی و بگرە نێودەوڵەتیشە، بەداخەوە ساڵانی ڕابردوو بەھۆی خراپی ڕێگاکە چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوویداوە و ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی، ڕێگاکە هێندە خراپە بە ڕێگای مەرگ ناسراوە.

کاڤین شێخ سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەکە لەسەر بودجەی حکوومەتی فیدڕاڵ جێبەجێ دەکرێت، ئەویش دوای ھەوڵێکی زۆری بەندە و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق توانیومانە ڕەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە وەربگرین، ئەو پڕۆژەیە دوای تەوابوونی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوی ھاتوچۆ دەبێت، جگە لەمە چەندین پڕۆژەی دیکە لەسەر داوای ئێمە چوونەتە بواری جێبەجێکردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 پێشمەرگەى رۆل د ئازادکردنا حەویجە و دەورووبەران دا  دێ هه‌بت 

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سالڤەگەرا سەرهلدانا گەلێ كوردستانێ پەیامەك بەلاڤكر

Lalish Duhok

ژڤانێ تۆمارا بایۆمەتری يا دەنگدانێ ب داوى هات و وه‌رگرتنا كارتا ده‌نگدانێ به‌رده‌وامه‌

Lalish Duhok