شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکومەتێ بودجەیەکا تایبەت بۆ دووسایدکرنا رێیا شێخان ـ لالش تەرخانکرییە

سەرۆکێ حکومەتێ بودجەیەکا تایبەت بۆ دووسایدکرنا رێیا شێخان ـ لالش تەرخانکرییە

شێخان -KDP.info-

قایمقامی قەزای شێخان گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٨ملیار دیناری بۆ دروستکردنی ڕێگای دوو سایدی (شێخان_لالش) تەرخان کردووە کە ڕێگایەکی زۆر گرنگ و ستراتیژی و گەشتیارییە و جگە لە شێخان و لالش ناحیەی ئەتروشیش سوودی لێ وەردەگرێت.
قایمقامی قەزای شێخان، سەردار شێخ یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانی بۆ شێخان سەردانی پەرستگای لالشی کرد، خەڵک لە ھەموو جیھان سەردانی ئەو شوێنە دەکات، بۆیە پێشتر داوامان کردبوو و پروپۆزەلیشمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردبوو، ئەوەبوو سەرۆکی حکوومەت بڕیاری لەسەر تەرخانکردنی ١٨ملیار و ٤٢٦ملیۆن دینار دا بۆ دروستکردنی دووسایدی شێخان تا دەگاتە پەرستگای لالش، ئەمەش گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە کوردانی ئێزدی و خزمەتکردنیان بەردەوامە.
قایمقامی قەزای شێخان گوتیشی: ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت جگە لە لالش خزمەت بە ناحیەی ئەتروش و سەنتەری قەزاش دەکات، چونکە ڕێگایەکی گرنگ و گەشتوگوزارییە و بەشێوەیەکی مۆدێرنیش دروست دەکرێت، ماستەرپلانی نوژەنکردنەوەی شێخانیش کاری لەسەر دەکرێت و لەسەر شێوازی کلتووری جیھانی نوژەن دەکرێتەوە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە کوردانی ئێزدی دەدات و متمانەی زۆری بە پێکەوەژیان ھەیە، شێخان لای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شوێنی گرنگی پێدانە.
دەشڵێت: بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی شێخان بەشێکی سەر بە حکوومەتی عێراقە بەڵام پشتگوێ خستووە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش گرنگی زۆری پێداوە و زۆر پڕۆژەی ستراتیژی و پڕۆژەی دیکەی لە شێخان جێبەجێ کردووە.

بڵند ئیبراھیم

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالـش سالڤەگەڕا دامەزراندنا کوردستان تیڤی پیرۆز دکەت

karwanhaji

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌مریكا به‌لێنا پڕچه‌ككرنا دوو لیوايێن دى يێن پێشمه‌رگه‌ی دايه‌

Lalish Duhok

عه‌دنان موفتى: ریفراندۆم یا ئالییه‌كى بتنێ نینه‌

Lalish Duhok