شبكة لالش الاعلامية

تیمساحه‌ك یاریزانه‌كێ ته‌پاپێ دخۆت

تیمساحه‌ك یاریزانه‌كێ ته‌پاپێ دخۆت  

خەندان- سامان محەمەد
یاریزانێکی یانەیەکی مۆزەمبیق بەهۆی هێرشێکی تیمساحەوە لەکاتی ئەنجامدانی راهێنانەکانیدا ژیانی لەدەستدەدات و دەبێتە نێچیری ژەمە خۆراکێکی ئەو ئاژەڵە دڕندەیە.

یاریزانەکەی ئەو یانە مۆزەمبیقییە لەقەراغی رووباری زامبیزی سەرقاڵی راهێنان دەبێت لەگەڵ دوو یاریزانی تردا، بەڵام لەناکاو تیمساحێکی زەبەلاح هەڵدەکوتێیە سەریان و پەلاماری ئەلبێرتۆ جینۆی تەمەن 19 ساڵ دەدات و دەیخوات.

کارگێڕی ئەو یانەیە هەواڵەکەیان لە پەڕەی تایبەتی خۆیانەوە لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوەو باسیان لەوە کردووە کە ئەلبێرتۆ یەکێک بوو لە داهاتووی یانەکەو پشتیان بەتواناکانی ئەو دەبەست.

ئادی کارفالیۆ یا تیمبۆی سەرۆکی یانەکە دەڵێت “بەشێوەیەکی لەناکاو تیمساحەکە لەنێو ئاوەکەوە دەردەپەڕێت، دەستبەجێ جینۆ دەبێتە نێچیر و راپێچی نێو ئاوەکەی دەکات، ئەو یاریزانە بەتەنها نەبووەو دوو یاریزانی تریشی لەگەڵدا بووەو سەرقاڵی راهێنان بوون، بەڵام ترساون و نەیانتوانیوە هیچ کارێک بکەن بۆ ئەوەی ژیانی رزگاربکەن”.

بەگوێرەی قسەی ئەو کەسانەی شایەتی رووداوەکە بوون ئەو تیمساحە زۆر زەبەلاح بووەو درێژیەکەی نزیکەی 5 مەتر بووە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستنوسه‌كێ ئاینشتاین ب نرخه‌كێ بلند هاته‌ فرۆشتن  

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كى 18 ساله‌ تیشێرتێ خۆ نەگهۆڕيه‌

Lalish Duhok

شاهجوانا عەردی بۆ سالا ٢٠١٦ێ هاتە هەلبژاردن

Lalish Duhok