شبكة لالش الاعلامية

هێكه‌ك ژنه‌كا بريتانى دكه‌ته‌ ئێك ژ دەولەمەندان

هێكه‌ك ژنه‌كا بريتانى دكه‌ته‌ ئێك ژ دەولەمەندان 

خەندان– سامان محەمەد
ژنێکی بەریتانی لەکاتی خواردنی هێلەکی کوڵاودا، پارچەیەک لە مادەی رەق بەر ددانەکانی دەکەوێت، کاتێک دەریدەهێنێتەوە تەماشا دەکات پارچە ئەڵماسێکی بەنرخە.

لەکاتی ئامادەکردنی خواردنی بەیانیدا ژنێکی بەریتانی تەمەن 39 ساڵ بەناوی سالی تۆمسۆن، شەش هێلکەی مریشک بەکوڵاوی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ژەمی بەیانی بخوات، بەڵام لەناکاو لەنێو یەکێک لەو هێلکە کوڵاوانەدا پارچەیەک ئەڵماس دەدۆزێتەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانی.

هەمان رۆژنامە چاوپێکەوتنی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ کەسێکی شارەزا کردووە کە چەندین ساڵە سەرقاڵی بەخێوکردنی پەلەوەرەو کێڵگەی گەورەی هەیە، لەپێناو دڵنیابوون لەو حاڵەتەی کە ئایا لەنێو هێلکەی مریشکدا جگەلەو پێکهاتانەی خۆی دەکرێت شتی تریشی تێدابێت؟ ئەو کەسە دەڵێت “تائێستا چیرۆکی لەو شێوەیەم نەبیستووە، بەڵام دەکرێت مریشک شتێکی نامۆ بخوات و دواتر لەو ڕێگەیەوە تێکەڵ بە هێلکەکەی ببێت”.

لەلایەکی ترەوە ئەو جوتیارە دەشڵێت مریشک لەکاتی خواردندا چەند دەنکە زیخێکی بچووک دەخوات بۆ ئەوەی خواردنەکەی نێو گەدەی هەرس بکات، بەڵام تێکەڵاوی هێلکەکەی نابێت.

ئەڵماس یەکێکە لە مادە بەنرخەکان و ئەو کەسانەی خاوەنی پارچە ئەڵماس بن وەک کەسانی دەوڵەمەند ناوزەد دەکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ريڤیکەک ژدەڤێ کچەکا چار هەیڤی دەردکەڤیت

Lalish Duhok

زارۆكه‌كا 10 سالى ب ئه‌گه‌رێ پیربوونێ وه‌غه‌ر كر

Lalish Duhok

چێله‌ك هه‌ڤ شێوێ هه‌سپى

Lalish Duhok