مێسی لژێر دەستێ داعش رزگارکر
خەندان- سامان محەمەد
رێکخراوی داعش منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ دەفڕێنێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە موسڵ لەژێر دەستی ئەو رێکخراوەدا دەمێنێتەوە، ئەو منداڵە ناوی مێسی بووە.
ئەو منداڵە بەردەوام درێسی مێسی ئەرژەنتینی پۆشیوەو لە خێزانێکی کوردی ئێزدی لەدایکبووەو دانیشتووی شەنگال بووە، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر شەنگال و ئێزدییەکانی ئەو ناوچەیە راپێچ دەکەن بۆ موسڵ و هەندێکیان دەکوژن، لەنێویاندا مێسی تێدایەو دەیبەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە موسڵ.
لەماوەی رابردووداو دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عیراقەوە بەشێکی موسڵ رزگار دەکرێت، ئەو منداڵەش لەژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگاری دەبێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی.
بەگوێرەی هەواڵی دەیلی مەیلی بەریتانی باوکی ئەو منداڵە کوڕەکەی ناوناوە مێسی و وەک خۆشەوسیتییەک بۆ لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
لەئێستادا ئەو منداڵە کوردە تەمەنی پێنج ساڵەو لە دەست ئەو رێکخراوە چەکدارییە رزگاری بووەو لەژێر یەکێک لە خێوەتگەکانی رزگاربوواندا دەژی.
قەزای شەنگال لەرووی ئیداریەوە سەر بەپارێزگای نەینەوایەو (بەدووری 120 کیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژئاوای موسڵ)، دوو ساڵ لەمەوبەر كەوتە دەستی داعشو دانیشتوانەكەی لەپێكهاتەی ئاینی ئێزیدین و رووبەڕووی كۆمەڵكوژی بوونەوە جگەلەوەی، هەزاران كەسیان لەگەنجو پیرو منداڵ، بەدیل گیرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
