ژنه‌ك ٢٨٨ رۆژه ل ئاسمانى دا مایه
كوردستان تى ڤى
ژنه ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی، پێجی ویتسۆن دوای ٢٨٨ رۆژ مانه‌وه له بۆشایی ئاسمان، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ریكۆردی شكاند.
ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی دكتۆر پێجی ویتسۆن، دوای ٢٨٨ رۆژ له گه‌شته‌كه‌ی به ئامێری ئاسمانگه‌ڕ له‌گه‌ڵ 2 هاوپیشه‌ی له بۆشایی ئاسمانه‌وه گه‌ڕایه‌وه و له كازاخستان دابه‌زین.
ویتسۆن به‌و ٢٨٨ رۆژه‌وه به تێكڕایی ٦٦٥ رۆژ له بۆشایی ئاسماندا ماوه‌ته‌وه و به‌مجۆره بووه یه‌كه‌مین هاووڵاتیی ئه‌مریكی كه زۆترین ماوه له بۆشایی ئاسماندا ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بووه یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه زۆترین ماوه له بۆشایی ئاسماندا ماوه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
