شبكة لالش الاعلامية

ل چین جادده‌كا جێواز هاته‌ دروستکرن

ل چین جادده‌كا جێواز هاته‌ دروستکرن

خەندان- 

لە چین شەقامێکی جیاواز بۆ شۆفێران دروستکراوە کە شێوەو پێکهاتەیەکی تایبەتی هەیە بۆ شۆفێران و هەستێکی نامۆ دەبەخشێت، بەشێوەیەکە بەرزی و نزمییەکەی وەک ڕێڕەوێکی سروشتی نەخشێنراوە.

دەسەڵاتدارانی چین ئەو شەقامەیان لەشێوەی پلیکانەی ماوە فراوان دروستکردووەو بەهۆی ئەو نزمبوونەوەو بەرزبوونەوەیەوە مارکە بازرگانییەکانیش دەردەکەون و بووەتە جێی سەرسوڕمانی خەڵکانی ناو چین و دەرەوەی چین.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری رۆیتەرز ئەو شەقامە دەکەوێتە ناوەندی شاری تشونگشینگ کە ناوچەیەکی پیشەسازی ئەو وڵاتەیە.

درێژی ئەو شەقامە نزیکەی 300 مەترەو وایکردووە بیناکانی چواردەوریشی لە شێوەی بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەدا دەربکەون و مارکە بازرگانییەکانیش لە قەراغی شەقامەکەدا بەشێوەیەکی خێرا دەردەکەون و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرز و نزمبوونەوەیە.

هەندێک لە شۆفێران باس لەوە دەکەن کاتێک ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر ئەو شەقامانە لێدەخوڕن وەک ئەوەی یاریی سەر سەهۆڵ بکەن لە شاخە بەفراوییەکاندا.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب شێوەیەکێ ترسناک ئاھەنگا هه‌ڤژينيا خۆ ئەنجام دا

Lalish Duhok

شڤانەکێ کورد ل تورکیا پلا دویێ ب دەستڤەئینا

Lalish Duhok

ژاپۆن تاوه‌ره‌كى 350 مه‌تری ژ دارى دروست دكت

Lalish Duhok