شبكة لالش الاعلامية

پشیكوكا دوو دێمى ژ دايكبوو

پشیكوكا دوو دێمى ژ دايكبوو
خەندان-

لەحاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا پشیلەیەکی دووگیان سێ بەچکەی دەبێت، بەڵام یەکێک لە پشیلەکان جیاوازەو دوو رووخساری هەیە، بەوەش گرتەی ڤیدیۆییەکەی دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

پشیلەکە لە باشووری ئەفەریقیا لە ناوچەی کیبی رۆژهەڵات لەدایکبووە، دوو رووخساری هەیە کە پێکهاتووە لە دوو دەم و دوو لوت و سێ چاو، لەگەڵ بینیندا پزیشکەکان رایانگەیاندووە ئەگەری هەیە دەسبەجێ بمرێت، بەڵام تائێستا لەژیاندا ماوە.

پشیلەکان ماڵین و خێزانێک بەخێویان دەکەن، دەستبەجێ ناویان ناوە “پیتی بی”، بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیوزویکی ئەمەریکی لەڕێگەی بۆری و سۆندەی تایبەتەوە خواردنیان بە پشیلەکە داوە.

لەدواییدا پزیشکەکان رایانگەیاندووە هەردوو دەمی پشیلەکە بە باشی کاردەکات و ئەوەش وادەکات بەشێوەیەکی سروستی ژیان بەڕێبکات.

لەدایکبوونی ئەو پشیلەیە لەڕووی زانستییەوە بە “دوو ڕوو” ناودەبرێت، ئەوەش بەهۆی ناڕێکی لە جین و کرمۆسۆمەکاندا وادەکات ئەندامەکانی جەستەی گۆڕانکارییان بەسەردابێت و جیاوازتر دەربکەون، پزیشکەکان باسیان لەوەشکردووە کە لەدایکبوونی ئاژەڵەکان بەو شێوەیە لە چەند کاتژمێرێک زیاتر ناژین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژاپۆن.. ناڤێ زەلامەکێ 112 سالی وەک تەمەنترین زەلام د گێنس دا ھات تۆمارکرن

Lalish Duhok

ل مسرێ پارچە پەنیرەکێ ۳۲۰۰ سالی ھاتە دیتن

Lalish Duhok

ژن و زه‌لامه‌كى نێزیكی دوو سالانه‌ ئاڤ ب هه‌روه‌ نه‌داينه‌

Lalish Duhok