خانمهك پشتى 10 رۆژان ژ مرنێ، زارۆك دبت!
رووداو-سلێمانی
منداڵێکی ناکام 10 رۆژ پاش مردنی دایکی، لە تابووتەکەی دایکیدا دەبینرێتەوە و جارێکی دیکە خەمی لەدەستدانی خانمەکە نوێدەکاتەوە.
خانمەکە ناوی نامڤیلیسۆ مدۆیی، تەمەنی 33 ساڵ و دانیشتووی باشوری ئەفریقا بووە و ماڵباتەکەی دەڵێن بە هەناسەتوندیی مردووە!
ئەو کە دایکی پێنج منداڵ بوو ، پاش مردنی رادەستی دەزگایەکی تایبەت بە ناشتنی تەرم کرا بۆ ئامادەکردنی رێوڕەسمێکی شایستەی ناشتن!
بەڵام رۆژێک بەر لە وادەی ناشتنی و 10 رۆژ پاش مردنی، ستافی ناشتنەکە منداڵێکی ناکامی مردوویان لەنێوان قاچەکانی بینییەوە.
پزیشکانی باشووری ئەفریقا دەڵێن لەکاتی مردندا ماسولکەکانی رێڕەوی منداڵبوون خاو دەبنەوە. لەنێو منداڵدانی خانمە مردووەکەش بەکتریا گەشە دەکەن و بڕێکی زۆر گاز کۆدەبێتەوە.
پسپۆڕان وایدەبینن، گازە کۆبووەوەکەی نێو منداڵدانی خانمەکە گوشارێکی زۆریان درووستکردووە و پاڵیان بە کۆرپە ناکامەکەوە ناوە بەرەو دەروە و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی ملی منداڵدان و رێڕەوی لەدایکبوون، کارەکایان ئاسان کردووە.
تیمی ناشتنەکە دەڵێن هێندە شڵەژاون لە بینینی دیمەنەکە، سەرنجیان نەداوەتە رەگەزی منداڵەکە و نازانن کوڕ بووە یان کچ!
بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوەیەی تایبەتە بە سازکردنی رێوڕەسمی ناشتن، گوتوویەتی “20 ساڵە خەریکی ئەم کارەم و تاکو ئێستا دیمەنی لەو جۆرەم نەدیوە و نەبیستووە”.
دایکە تەمەن 70 ساڵانەکەی خانمە کۆچکردوەکەش داوای لە شارەزایان کردووە تێیبگەیێنن چۆن خانمێکی مردوو منداڵی دەبێ “من تەمەن لە 70 ساڵ زیاترە و هەرگیز شتی لەو جۆرەم نەبیستووە، ئەمە بۆچی بەسەر منداڵەکەی مندا هات؟” ئەوە گوتەی ماندزالا مدۆیی، داپیرەی منداڵە لەدایکبووەکەیە!
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
