شبكة لالش الاعلامية

فیله‌كى جگاركێش

فیله‌كى جگاركێش
خەندان-

لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵان لە هندستان، گرتەی ڤیدیۆیی فلێکی زەبەلاح بڵاوبووەتەوە کە جگەرە دەکێشێت و لە رووبەرێکی گەورەی دارستانی باخچەکە بەکامی دڵ دووکەڵەکە لە دەمیەوە دەهێنێتە دەرەوە.

گرتەی ڤیدیۆیی دیمەنەکە لە باخچەی ئاژەڵانی ناگارهۆڵی نیشتمانی لە هندستان تۆمارکراوەو لەلایەن بەرپرسانی بەڕێوەبردنی باخچەکەوە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە.

ئەوەی دەبیندرێت فیلەکە لەڕێگەی لمۆزیەوە چەند شتێک لە زەویەوە هەڵدەگرێت و دەیخاتە نێو دەمیەوە، دواتر دووکەڵێکی زۆر دەردەداتەوەو وەک ئەوەی جگەرە بکێشێت کە زیاتر لە جارێک ئەو کارە دووبارە دەکاتەوە.

کۆمەڵەی پارێزگاری لە مافی ئاژەڵانی سەرزەوی ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو فیلە لەتوانایدایە دووکەڵی زیاتر لە دەمیەوە بهێنێتەوە دەرەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری زانایەکی هندییەوە باسی لەوە کردووە ئەو فیلە خەڵوز و پاشماوەی تەختەی ئاگرین دەباتە نێو دەمییەوە لەڕێگەیەوە دووکەڵێکی زۆر دەهێنێتەوە دەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمه‌كا شێرا زه‌لامه‌كى سه‌رخۆش دوورپێچ دكن  

Lalish Duhok

گرێیەکا مه‌زن لسەر دەڤ وچاڤێن ئافرەته‌كا کامیڕۆنی هات لادان 

Lalish Duhok

زه‌لامه‌كێ بریتانی ماوێ 4 سالايه‌ ب پێخواسی دگه‌رێت

Lalish Duhok