شبكة لالش الاعلامية

چيچه‌لۆكه‌كا ب سێ‌ لنگا  ل كوردستانێ

چيچه‌لۆكه‌كا ب سێ‌ لنگا  ل كوردستانێ

وشه‌:

بەهۆكارێكی سەیر لە یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، جووجكەیەكی سێ‌ قاچ هاتە دنیا، پزیشكێكی ڤێتێرنەری دەڵێت، ئەمساڵ چەند حاڵەتێكی لەم شێوەیە هەبووە و هیچ چارەسەرێكی نییە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی نیسان/ ئەپریل، شێرزاد موحسین پزیشكی ڤێتێرنەری لەشاری هەولێر بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، هەڵهێنانی جووجەڵەی سێ‌ قاچ و بەرخی زیاتر لە چوار قاچ و كۆتری سەر بچووك، ئەمساڵ زیاتر لە شەش ڕووداوی لەم شێوەیە هەبووە لای من.

ئەو پزیشكەی بواری ئاژەڵان دەڵێت، هۆكاری ئەم حاڵەتە بۆ زۆری هۆڕمۆنی ئاژەڵی و چەند كێشەیەكی بۆماوەیی و تێكچوونی ترشی ناوكەیی تایبەت دەگەڕێتەوە، بەتایبەت لە هێلكەی باڵندەكان كە هەندێك جار بەهۆی هێلكەی دوو زەردێنەوە دەبێت.

موحسین ئاشكرای كرد لە هەرێمی كوردستان چارەسەری پێویست نییە، تەنیا دەبێت چاوەڕێ‌ بكات خاوەنەكەی كە ئایە دەژی یان دەمرێت، ئەگەر بژیت دوو ساڵ زیاتر نییە، بەشێك لەو پەلەوەر و گیاندارانە هەر خۆیان بەزوویی دەمرن.

لە سەرەتای ئەمساڵیش لە یەكێك لە گوندەكانی دەورووبەری هەولێر بەچكە بزنێك هاتە دنیا كە زیاتر لە چوار قاچی هەبوو، بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونەی “وشە” كردوویەتی ئەو جووجكە سێ‌ قاچەكە لە شاری هەڵەبجە هاتووەتە دنیا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچ و کورێن گونده‌كى ب پەنیرى دلێ وان خۆش ديت

Lalish Duhok

زه‌لامه‌ك ته‌مه‌ن 100 ساڵه‌ و 84 ساله‌ دئێك جى دا كار دكت 

Lalish Duhok

بازرگانه‌ك ب رێيا فرۆکێ چار هەزار چێلا دبه‌تە قەتەر

Lalish Duhok