شبكة لالش الاعلامية

10 هه‌يڤه‌ و کێشا وى دوو جاران هندی زارۆكه‌كى ئاسایى يە

10 هه‌يڤه‌ و کێشا وى دوو جاران هندی زارۆكه‌كى ئاسایى يە

خەندان-

هەرچەندە سەرەتاکانی تەمەنییەتی، بەڵام نەخۆشی قەڵەوی ژیانی منداڵێکی تەمەن 10 مانگ تێکدەدات.

لە هیندستان خێزانێکی هەژار بەدەست کێشەی قەڵەوی منداڵەکەیانەوە بەناوی “ئالیا” دەناڵێنن، چونکە لە تەمەنی 3-4 مانگییەوە بەردەوام کێشی زیای کردووە و لە ئێستادا 18.7 کیلۆگرامە لەکاتێکدا تەمەنی تەنها 10 مانگە، بە پێچەوانەی منداڵێکی ئاسایی کە مانگانە چەند گرامێک کێشی زیاد دەکات و لەرووی تەندروستییەوە لە یەک ساڵیدا 8 کیلۆ کێشێکی ئاساییە.

شابانە پەرڤین دایکی ئالیا دەڵێت ” ناتوانین بە ئاسانی هەڵیبگرین و باوکیشی لە کار درەنگ دێتەوە، رۆژانە دوو لیتر شیر دەخوات، جگە لە پسکیت و برنج و نان، بێگومان زیاتریش دەخوات، ئەگەر رێگای پێبدەین”.

ئەم خێزانە پێشتر خاوەنی کچێکی دیکەش بوون بەناوی “سیمران”، بەڵام مردووە و ئێستا دەترسن ئەم کوڕەشیان لەدەستبدەن.

محەمەد سەلیم باوکی ئالیا دەڵێت “هەوڵدەدەم بڕێک پارە کۆبکەمەوە و چارەسەری بکەین، چونکە دەترسم لەدەستی بدەم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەو ژنا 25 سالان وەك زه‌لامى ژیايى

Lalish Duhok

ئەڤ فروکە دناڤا ڤی بازاری چ دکەت؟!

Lalish Duhok

مەزنترین بەکتیریا هاتە ئاشکراکرن

Lalish Duhok