شبكة لالش الاعلامية

ل ژاپۆن كارمه‌ندێن چێشتخانا رۆبۆتن

ل ژاپۆن كارمه‌ندێن چێشتخانا رۆبۆتن

وشه‌:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانایان و ئه‌ندازیارانی ژاپۆنی له‌ چه‌ندان بواری جیادا رۆبۆتیان دروست كردووه‌ ئه‌م جاره‌یش كارێكی جیاوازیان كرد ئه‌وه‌ی دروست كردنی ڕۆبۆتێكه‌ كه‌ وه‌ك كارمه‌ندی چێشتخانه‌ كاره‌كانی ده‌كات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین كاری ئه‌ندازیارانی ژاپۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، زانایان و ئه‌ندازیارانی ژاپۆنی له‌ كارێكی نوێدا هه‌ستان به‌دروست كردنی رۆبۆتێك له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ كه‌ كاری چێشتخانه‌ ده‌كات به‌شێوازێكی زۆر باش و به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.

زانایان و ئه‌ندازیارانی دروستكه‌ری ئه‌م ڕۆته‌ گوتوویانه‌، ئێمه‌ ئه‌م ڕۆبۆته‌مان دروست كردووه‌ بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن كار بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ به‌هۆی كه‌م ئه‌ندامییه‌وه‌ یان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چێشتخانه‌یان هه‌یه‌ و ناتوانن خۆیان چێشتخانه‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌یانه‌وه‌ یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆبۆته‌ ناوی “ئۆری هیمییه‌” ه‌وه‌ و له‌سه‌ر شێوازی منداڵێكی كچی حه‌وت ساڵان دروست كراوه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ چوار پێ كه‌ ده‌كاته‌ 1.2 مه‌تر و كاره‌كانی چێشتخانه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆبۆته‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ شیوازێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ لاپتۆپ یان كۆمپیوته‌ر كۆنتڕۆڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترومبێلا تایبەتا قەزافی چی ب سەر دا هات؟

Lalish Duhok

ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ.. ئه‌ڵماسێكی په‌مه‌یی به‌ 58 ملیۆن دۆلار له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا

Lalish Duhok

“مۆزا گرانبه‌ها خوار”

Lalish Duhok