شبكة لالش الاعلامية

پاشمايێن که‌ڤنترین كەشتيێ ل جیھانێ دا هاتنه‌ ديتن 

پاشمايێن که‌ڤنترین كەشتيێ ل جیھانێ دا هاتنه‌ ديتن 
خەندان- 

پاشماوەی کۆنترین کەشتی لە جیھاندا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەریای رەشدا لەنزیک کەناراوەکانی بولگاریا دۆزرایەوە.

بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، پاپۆڕەکە درێژییەکەی ٢٣ مەترەو لەلایەن تیمێکی لێکۆڵەرانی بەریتانی و بولگارییەوە دۆزرایەوە و بە فەرمی وەکو پاشماوەی کۆنترین کەشتی لە جیھاندا دەستنشانکرا.

لێکۆڵەران تووشی سەرسوڕمان ھاتن کاتێک بۆیان دەرکەوتووە کەشتییە بازرگانییەکە لە دیزایندا زۆر نیزیکە لە پاپۆڕەکانی سەردەمی یۆنانییە دێرینەکان.

کەشتییەکە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆر وەکو خۆی ماوەتەوە و لێکۆڵەرەکان ھۆکارەکەی بۆ نەبوونی ئۆکسجین لەشوێنی دۆزینەوەکەی دەگەڕێننەوە لە قوڵایی دوو ھەزار مەتردا.

کەشتییەکە لەدووری زیاتر لە ٨٠ کیلۆمەتر لە شاری بورگاسی بولگاریا لە قوڵایی دەریای ڕەشدا دۆزراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەولێر؛ پشتى 34 سالا مقەسه‌ك ژ زگێ وه‌لاتيه‌كى هاته‌ ده‌رێخستن 

Lalish Duhok

ل باشوورێ کارۆلینا زارۆكه‌كێ 6.3 کیلۆگرامی ژ دايك دبت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك پێشبینيا رێژه‌يا هه‌ژمارا ئاكنجيێن جيهانێ بۆ سالا 2100 دکت

Lalish Duhok