شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌ك دگەل 40 تیمساحا دژيت

زه‌لامه‌ك دگەل 40 تیمساحا دژيت

خەندان-

لە رۆژهەڵاتی ئەفەریقا پیاوێک بۆ ئەوەی تیمساحەکان لە لەناوچوون بپارێزێت، لە ماڵەکەیدا بەخێویان دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی “بی بی سی” لە وڵاتی (بوروندی لە رۆژهەڵاتی ئەفەریقا) پیاوێک بەناوی “گەندێرا ئاڵبێرت” لە باخچەی ماڵەکەیدا نزیکەی 45 تیمساح بەخێودەکات، چونکە بە کوشتن و خواردنی گۆشتی تیمساحەکان خەمباربووە و بڕیاریداوە ژیانیان بپارێزێت.

سەرەتا داواى لە ڕاوچیەکان کردووە ئەو تیمساحانەى دەیانگرن بۆ ئەوى بهێنن، یەکەم تیمساحیشی بە بڕی 28 دۆلار کڕیوە، توانیویەتی 12 تیمساح لە کوشتن رزگاربکات لە دەستی راوچییەکان، بەڵام هەندێکیشیان مردوون، چونکە بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و هەشتیان ماوەتەوە، کە درێژیان سێ مەتر و نیو دەبێت، پاشان تیمساحی دیکەی کۆکردووەتەوە.

کاتێک دەست بە بەخێوکردنی تیمساحەکان دەکات، دراوسێکانى سەردانیان کردووە بۆ سەیرکردنیان بەشێکی زۆریان ئەم کارەیان پێ خۆشبووە و هەندێکى تریان بە پێچەوانەوە.

لەماوەی 3-4 رۆژدا بڕی 5-10 کیلۆ گۆشتی خاوى کەروێشک و مریشک و بەراز دەخۆن.

ئەم پیاوە زۆر بەختەوەرە بەو کارەى ئەنجامیداوە، چونکە دەڵێت “ڕەنجم بە خەسار نەچووە و سەرەتا هەشت تیمساح بوون و ئێستا نزیکەى 45 دانەم هەیە، رۆژێک دێت دەمرین و منداڵەکانمان شوێنمان دەگرنەوە بۆیە پێویستە لە هەموومان کە سروشت بپارێزین، ئامانجمە داهاتوودا شوێنێکى گەورەتر تەرخان بکەم بۆ تیمساحەکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنەکا 39 سالی 16 زارۆک بووینە

Lalish Duhok

بۆ ئێكەم جار ل پێنجوێن، “تەماتا دووپشكی” بەرهەم هات

Lalish Duhok

ڤان راستیان بزانى،دي سەرسۆرمان بى!

Lalish Duhok