باوەڕ دكهى ئەڤە ڕووخسارێ گێرگێراتكێ بت؟!
کوردستان TV
وێنەیەكی خێرا كە لە ژێر مایكرۆسكۆپدا 5 جار گەورە كراوە چاوی سوور و ڕووخسارێكی نهێنی ئاشكرا دەكات كە وردەكاری ناوازەی مێروولەیەكی تێدایە.
بە سەیركردنی ئەم وێنەیە لە یەكەم نیگادا، مرۆڤ دەتوانێت پێشبینی ئەوە بكات كە لە دیمەنێكی فیلمێكی ترسناكەوە وەرگیراوە، بەڵام بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، وێنەیەكی واقیعییە و ئەوە مێروولەیە لە هەموو شوێنێكی دەوروبەرماندا دەژی.
دكتۆر یوجینیۆس كاڤالیۆسكاس، فۆتۆگرافەری لیتوانیا وێنەی مێروولەیەكی گرتووە كە پێنج جار لە ژێر مایكرۆسكۆپدا گەورە كراوە و چاوە سوورەكانی و دەموچاوە نهێنییەكەی بە وردەكارییەكی ناوازە ئاشكرا كردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی