هێلی لۆڤ ژبه‌ر ڤان ئه‌گه‌ران نه‌هاته خه‌لاتكرن 
ZNA- هه‌ولێر
خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد “هێلی له‌ڤ”به هۆی وه‌ستانی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سان فرانسیسكۆ خه‌ڵات نه‌كرا.
بڕیاربوو ڕۆژی(30-7-2016) خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد “هێلی له‌ڤ” به‌شداری له ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سان فرانسیسكۆ بكات و دوو خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، یه‌كێكیان به‌هۆی ڤیدیۆ كلیپی “شۆرش” كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌بوو، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووه‌میشی وه‌ك بوێرترین ژنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێ ببه‌خشرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆكارێكی نادیار ڤیستیڤاڵی سان فرانسیسكۆ راگیراوه، كه بڕیاربوو له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكات، تاوه‌كو ئێستا نازانرێت كه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له لێدوانێكیدا هێلی له‌ڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، كه به‌شداری ڤیستڤاڵی سان فرانسیسكۆ ده‌كات و دوو خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت.
هێلی ڵه‌ڤ، كه ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی “هێلین عه‌بدوڵڵا”ـیه، له ئێستا خه‌ریكی كارێكی نوێی هونه‌رییه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاماژه‌ی به كاره نوێیه‌كه‌ی داوه و ده‌ڵێ “چاوه‌ڕوانی سوپڕایزه‌كه‌م بن”.
هێڵی، له دایكبووی ساڵی 1988ـی شاری دهۆكه، له منداڵیه‌وه له وڵاتی ئه‌مریكا گه‌وره‌بوو، جگه له گۆرانی گوتن وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری چه‌ند فیلمێكی كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، خاوه‌نی نزیكه‌ی 2 ملیۆن لایكه له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووك.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
