دۆنالد ترەمپ نهيێ ئەمریکی يه
خەندان
بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی پاکستانی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڕەگەز ئەمریکی نییەو ناویشی داود ئیبراهیم خان-ە، خەڵکی ناوچەی وەزیرستانی پاکستانە.
کەناڵێکی هەواڵیی پاکستانی بەناوی “Neo News” لە یەکێک لە راپۆرتەکانیاندا باس لەوە دەکەن ترەمپ لە ساڵی 1946 لە پاکستان لە دایک و باوکێکی پاکستانی هاتووەتە دنیاوە و ناوی داود ئیبراهیم خان-ە.
پێگەی دەیلی مەیلیش ئەو هەواڵەی لە کەناڵە پاکستانییەکەوە وەرگرتبوو کە لە ساتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بڵاوکرایەوە، بەو هۆیەوە بووە جێی پێکەنینی زۆرێک لە جیهاندا و وەک گاڵتەئامێز ناوزەدیان کرد.
لەسەرەتای راپۆرتەکەدا هاتووەو دەڵێت “بڕوا دەکەیت یان نا ترەمپ پاکستانییەو ئەمریکی نییە”.
کەناڵەکە وێنەی منداڵێکی رەنگ کاڵی داناوەو دەڵێت ئەوە وێنەی ترەمپە لە تەمەنی منداڵیدا کاتێک لە پاکستان ژیاوە.
ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنییە چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەر لەسەر ژیانی ترەمپ دەوروژێنێت و رایگەیاندووە کە لە ساڵی 1955دا فەرماندەیەکی سوپای بەرتیانی– هندی ترەمپ دەباتە لەندەن، دواتر بۆ ئەمریکا دەگوێزرێتەوەو ژن و پیاوێکی ئەمریکی لە خۆیانی دەگرن و بەخێوی دەکەن، دوای ئەوەی لەو ساڵەدا دایک و باوکی بە رووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە پاکستان گیان لەدەستدەدەن.
لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پێشووی ئەمریکاش چیرۆکێکی لەو شێوەیەیان بۆ باراک ئۆباما دروستکرد و دەیانوت نابێت ببێتە سەرۆک، چونکە ئەمریکی نییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
