ههرفينا ئاڤاهيێ پلاسکۆ ل تاران
رووداو- تاران
باڵەخانەی 17 نهۆمی پلاسکۆ کە لەساڵی 1960 دروستکراوە و یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی فرۆشتنی جل و بەرگ لە ئێران، پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 19-1-2017 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە بە تەواوی داڕووخا.
ئەو بازاڕە دەکەوێتە شەقامی کۆماری و چواڕیانی ئیستەنبوڵ لە ناوەندی تاران، باڵیۆزخانەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و تورکیا لەو چواڕیانەن. پەرلەمانی ئێران دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باڵەخانەکە. باڵەخانەکە 600 دووکان و کۆگای لێ بووە و زیانە ئابوورییەکانی بە چەندین ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، هەروەها بە دەیان کەسیش بریندار بوون و تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 کەس لە تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکادا ماون کە چارەنووسیان دیار نییە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
