شبكة لالش الاعلامية

پۆلیسێن توركیا دەست ب سەر چار هەزار كیسەلا دا گرت

پۆلیسێن توركیا دەست ب سەر چار هەزار كیسەلا دا گرت
وشه‌
رۆژی چوارشەم رێكەوتی 15ی شوبات/ فێبرایەر، لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی نێودەوڵەتی، هێزەكانی پۆلیسی توركیا دەستیان بەسەر چوار هەزار كیسەڵی “گوێ سوور”دا گرت.
لەو بارەیەوە ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵی توركی، لە زاری وەزارەتی بازرگانییەوە بڵاوی كردەوە، ئەو ژمارە كیسەڵە لەناو سێ جانتای گەورەدا شاردرابوونەوە و لە رێگەی پشكنینی تیشكی X دۆزرانەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو فڕۆكەیەی كیسەڵەكانی تێدا هەڵگیرا بوو، لە وڵاتی لبنانەوە بەرەو توركیا هاتووە و ئێستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ سێ كەسی گومانلێكراو دەستی پێ كردووە.
جێی ئاماژەیە، كیسەڵی گوێ سوور، یەكێكە لە جۆرە نیمچە ئاوییەكانی كیسەڵ، كە بەبێ هۆكارێكی دیاریكراو لەناو ئاو نایەتە دەرەوە، بە زۆری لە باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا و مەكسیك بەربڵاوە، بەڵام گوێزراوەتەوە بۆ زۆر شوێنی تریش لە دنیادا و هەندێك خەڵك لە ماڵەوە بەخێوی دەكەن، نزیكەی 20 بۆ 30 ساڵ دەژی و هەندێك دانەشی 40 ساڵ دەژین.
سەرچاوە/ سپوتنیك

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن دێهنكا پرتەقالێ

Lalish Duhok

لە رۆژانێن بێنڤه‌دانێ مەترسیا تووشبوونێ ب خەمۆکيێ زۆرترە

Lalish Duhok

پێتڤیە گەنج كێمتر ژ داهاتێ‌ خۆ مەزاختیان بكن

Lalish Duhok