ڤهكۆلينهك: تنێ نيڤا پاینت بیرە د هەفتيهكێ دا، بۆ دلى مەترسیدارە
رووداو – سلێمانی
خواردنەوەی تەنانەت نیو پاینت بیرە (250 مل) لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات، کە رێگەخۆشکەری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، ئەوەش بەپێی بەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ.
توێژەرانی ئەمریکایی بۆماوەی 25 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ تەندروستی 4000 کەس کردووە و بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەی بڕێکی مامناوەندیش لە کحول، بۆ نموونە نیو پەرداخ شەراب (120 مل)، دەبێتەهۆی پیربوونی پێشوەختی بۆڕییەکانی خوێن.
وا بڕوادەکرێ کحول هانی دەردانی ئەنزیمگەلێک لە جەستەدا بدات کە کار لە نەرمونیانی بۆڕیەکانی خوێن دەکەن، ئەوەش کار لە رۆیشتنی خوێن بۆ ئەندامانی جەستە دەکات.
ساڵی پار راوێژکاری باڵای تەندروستی بەریتانیا، دام سالی دەیڤس، بە فەرمی ئەو بڕەی کەمکردەوە کە وەک بڕی مامناوەند لە خواردنەوەی کحول دیاریکرابوو، گوتی باش نییە لە هەفتەیەکدا لە شەش پاینت بیرە زۆرتر بخورێتەوە.
بەڵام بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، ئەو بڕەش بێ مەترسی نییە و زۆر زیاترە لەو ئاستەی بەپێی بەرەنجامە نوێیەکان دەبێتەهۆی رەقبوونی خوێنبەرەکان.
توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکایی بڵاوبووەتەوە و پۆرتاڵی دەیلی تەلەگراف ئاماژەیپێکردووە.
توێژەرەکان بە وردبوونەوە لەسەر خوێنبەرەکانی مل و ران و بەراوردکردنی جیاکەرەوەکانیان بە راددەی خواردنەوەی کحول، گەیشتنە بەرەنجامە نوێیەکان.
نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی جوێن هۆکاری سەرەکی مردنن لە جیهان و سێیەاکی حاڵەتەکانی مردن بەهۆی ئەوانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

کۆمێنتەکان