كچا 500 كیلۆیی سه‌مايێ دكت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی “میددای” هیندی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچه قه‌ڵه‌وه میسرییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌و كچه ناوی ئیمان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵعاتی یه، نازناوی قه‌ڵه‌وترین ئافره‌تی جیهانی لێنرابوو، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پاش سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كی میللی میسریدا سه‌ما ده‌كات.
ئیمان له نه‌خۆشخانه‌ی “سیفی” له شاری مۆمبای هیندستان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆكراوه، ئێستا دڵخۆشه و له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه‌دا شان و سه‌ری ده‌جوڵێنێت و دڵخۆشه، شه‌یمای خوشكیشی له‌گه‌ڵدایه و گۆرانییه‌كه ده‌ڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئیمان دڵخۆشن.
ئیمان كێشی گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 500 كیلۆگرام، پێشتر هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ببووه‌وه، پێش نزیكه‌ی دوو مانگ بۆ چاره‌سه‌ریی برایه هیندستان، ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه و زیاتر له 120 كیلۆگرام كێشی كه‌میكردووه.
ئیمان رۆژی هه‌ینی نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی بۆكراوه، نزیكه‌ی 75% قه‌باره‌ی گه‌ده‌ی بچووكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خواردن به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبكاته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌و رێگه‌یه‌ش تا 150 كیلۆ كێشی كه‌مبێته‌وه.
تیمه پزیشكییه‌كه، ئیمان به كچێكی به‌هێز ناوده‌به‌ن، چونكه سه‌ره‌ڕای دۆخی دژواری ته‌ندرووستیی، له‌گه‌ڵ گۆرانی و مۆسیقادا دڵخۆشی ده‌رده‌بڕێت و خۆی ده‌جوڵێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئیمان زۆره، چونكه ئه‌و ساڵانێكی زۆر له ئه‌پارتمانه‌كه‌یدا توانای هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌بووه.
پێشبینی ده‌كرێت مانگی نیسانی داهاتوو ئیمان ببرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی و پاش ساڵێكی دیكه دیسان بۆ چاره‌سه‌ریی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دیكه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هیندستان.
چونكه ئیمان پێویستی به یه‌ك ساڵ كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی بگاته ئاستێك تا بتوانێت له‌سه‌ر پیی خۆی بڕوات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
