شبكة لالش الاعلامية

بێهنا نه‌خۆشا ژێر چه‌نگێ خۆ چاره‌سه‌ر بكه‌

بێهنا نه‌خۆشا ژێر چه‌نگێ خۆ چاره‌سه‌ر بكه‌

ZNA – هه‌ولێر

بۆنی ناخۆشی ئارەق بەتایبەتی ژێر باڵەکانت، زۆر بێزارکەرە بەتایبەتی لە هاویندا، بێگومان زۆر چارەسەر هەیە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسکی دیکە دەگۆڕێت، ڕەنگە هەندێک کەس بۆنی ناخۆشی بن باڵەکانیان زیاتر بێت کە ناچاریان دەکات جگە لە بۆنی خۆش کرێمی تایبەتیش بەکاربهێنن.

سۆدەی نان یەکێکە لەو پێکهاتە سروشتیانەی شێی پێست هەڵدەمژێت، بۆنی ناخۆش و بەکتریای ئارەق کەمدەکاتەوە، هەر بۆیە دەتوانیت کەوچکێک سۆدە لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە بن باڵەکانت و دواتر بیشۆیت.

سرکەی سێو یەکێکە لەو پێکهاتە سروشتیەی بەکتریا لەناودەبات و بۆنی ناخۆشی بن باڵ ناهێڵێت، دەتوانیت بە لۆکەیەک بیدەیت لە بن باڵەکانت پێش خۆشتن.

ئاوی لیمۆ پێکهاتەیەکی سروشتی بەسوودە، یارمەتی نەهێشتنی بۆنی بن باڵ دەدات و بەکتریا دەکوژێت، دەکرێت بەدرێژایی ڕۆژ لە بری بۆن بەکاریبهێنیت یان دەتوانیت پێش خۆشتن، بەپێی خواست واتە زیانی نییە گەر پێوەی بمێنێتەوە.

گیای ڕۆزماری ڕووەکێکی سروشتی بەسوودە، دەبێتە هۆی لابردنی بۆنی ناخۆش و لەناوبردنی بەکتریا، دەکرێت بیخەیتە ئاوی گەرمەوە و دواتر بەکاریبهێنیت، یاخود لەگەرماودا بیخەیتە ناو ئەو ئاوەی خۆتی پێدەشۆیت و لەکۆتایدا بەکاریبهێنیت یان تێیدا بمێنیتەوە بۆ ماوەی 15-20 خولەک، چونکە بۆنی ناخۆشی لەشت کەمدەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێگهۆرێ جگەرێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

چاوان دێ زانى زه‌لامێ ته‌ چوو رێزێ ل تایبه‌تمه‌ندییا ته‌ ناگرت؟

Lalish Duhok

دەولەمه‌ندێ جیھانێ ژ برسا مر

Lalish Duhok