شبكة لالش الاعلامية

فەیسبووك ب هەلیكۆپتەرێ ئینتەرنێتى دابین دكت

فەیسبووك ب هەلیكۆپتەرێ ئینتەرنێتى دابین دكت

وشه‌
كۆمپانیای فەیسبووك بڵاوی كردەوە، كار دەكات لەسەر پەرەپێدانی فڕۆكەی جۆری هەلیكۆپتەری بچووك كە دەتوانێ لە حاڵەتی نائاسایی و لە ناكاودا ئینتەرنێت بۆ هەر شوێنێك بیەوێ دابینی بكات.

لەمیانەی كۆنگرەی ساڵانەی فەیسبووك كە لە شاری سان خۆسیەی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا بەڕێوە چوو، كۆمپانیای فەیسبووك ڕوونی كردەوە كە ئەو هەلیكۆپتەرە نوێیە، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و پەلە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەر كاتێكی پێویست دابین دەكات و ناوی هەلیكۆپتەرە بچووكەكەش “تیزر تینا”یە.

ئەو جۆرە هەلیكۆپتەرە تەنیا بۆ حاڵەتی نائاسایی و لەناكاو كەڵكی لێ وەردەگیرێ، سوودی یەكجار زۆری بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت دەبێ، بەتایبەت لەو شوێنانەی گەمارۆ دەخرێتە سەر ئینتەرنێت، یان لە ناوچەیەك كە كارەساتی سروشتی تێیدا ڕوو دەدا.

لە میانەی كۆنگرەكەدا فەیسبووك ڕوونی نەكردووەتەوە كە خۆی بەردەوام دەبێ لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە هەلیكۆپتەرانە بە ڕێژەیەكی زۆر و بەرفرەوان، یان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەو بوارە پێوەندی دەبەستێ تا ئەو جۆرە هەلیكۆپتەرانەی بۆ بەرهەم بهێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەکە حەفتیێ چار جارا سەرێ تە دئێشیت دێ چ کەی؟

Lalish Duhok

خوارنا سیر و ماستى پێکڤە ئەڤ کاریگەریه‌ هه‌يه‌ 

Lalish Duhok

چه‌ند جۆرێن داروباران لسه‌ر ته‌پا عه‌ردى دا هه‌نه‌؟

Lalish Duhok