شبكة لالش الاعلامية

تەکنیکه‌كا نوو بۆ رزگارکرنا بینایا چاڤێ ملیۆنان کەسان

تەکنیکه‌كا نوو بۆ رزگارکرنا بینایا چاڤێ ملیۆنان کەسان

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی بەریتانی دەڵێن تەکنیکێکی نوێیان داهێناوە کە پێدەچێ ببێتە فریادڕەسی بینایی ملیۆنان کەس، ئەویش لە رێگەی زوو دەستنیشانکردنی ئاوی رەشی چاو بەرلەوەی بینایی دەست بە پاشەکشە بکات، رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی وادەڵێ.

توێژینەوە نوێیەکە لەلایەن تیمێکی ئەنستیتۆی نەخۆشییەکانی چاو لە کۆلیجی زانکۆیی لەندەن ئەنجامدراوە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر فرانچیسکا کۆردێرۆ.

توێژەرەکان دەڵێن ئەگەری هەیە تەکنیکەکەیان بۆ دەستنیشانی چەندین نەخۆشیی داخورانی دەماریش دەستبدات، لەوانە نەخۆشییەکانی وەکوو پارکینسۆن و ئەڵزهایمەر.

تەکنیکە نوێیەکە بە (detection of apoptosing retinal cells) ناسراوە کە خانە روو لە مردنەکانی تۆڕی چاو دیاریدەکات لە رێگەی ئاماژەیەکی تیشکدەر کە دەلکێ بە چەند پرۆتینێکی دیاریکراوی خانەکان.

توێژینەوە نوێیەکە لەسەر 16 کەس ئەنجامدراوە کە 8 کەسیان داخورانی دەماریی تۆڕی چاو و هەشتەکەی دیکە تەندروست بوون، ئەنجامەکەشی لە جۆرناڵی زانستیی “Brain” بڵاوبووەتەوە.

لەسەر ئاستی جیهان 60 ملیۆن کەس ئاوی رەشی چاویان هەیە کە 6 ملیۆنان بەشێوەیەکی هەمیشەیی بینایی چاویان لەدەستداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین دەرمانێ سروشتی بۆ خەمۆكيێ چى یە؟

Lalish Duhok

600 سالان به‌رى زاینى جوانكاریا ژنان ل كوردستانێ هه‌بوو

Lalish Duhok

تەمەن 111 سالە 110 نەڤى هەینە

Lalish Duhok