شبكة لالش الاعلامية

پلا گەرمێ گەهشتە 37 پلا

پلا گەرمێ گەهشتە 37 پلا

وشه‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گەرمای ئەمڕۆ بڵاو كردەوە كە تیایدا بەرزترین پلەی گەرمی، بریتی بوو لە 37 پلەی گەرمی لە شارۆكەیەكی هەرێمی كوردستان، نزمترین پلەی گەرمی بریتی بوو لە 21 پلەی گەرمی.

ئەمڕۆ شەموو ژووری پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بۆ “وشە” ئاشكرایان كرد، بەرزترین پلەی گەرمی لە شارۆكەی خانەقین تۆمار كراوە و نزمترین پلەی گەرمیش لە شارەدێی حاجی ئۆمەران بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ژووری پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگاكان هەولێر و سلێمانی 31 پلەی گەرمی تۆمار كراوە و دهۆك 29 پلە و كەركووك 35 پلە و هەڵەبجە 30 پلە بووە.

تۆماركردنی بەرزترین پلەی گەرمی، بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی كەشناسی لەكاتی نیوەڕۆیان دەبێت لەنێوان سەعات یەك بۆ سەعات دوو كە گەرمترین پلە دەبێ تیشكی خۆر بەشێوەی ستوونی دەگاتە سەر گۆی زەوی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەموو ڕێ بەرەف نەورۆزا “بۆن” ل ئه‌لمانيا دچن

karwanhaji

گه‌له‌ك خوارنا خۆيێ ئەگەرێ سستبوونا دلى زێده‌ دکت

Lalish Duhok

پیڤازێ بخۆ دێ دلخۆش بی

Lalish Duhok