ئهڤ ههيڤه ههيڤا هۆشیاریێ يه دهربارهى رەبۆ
رووداو – هەولێر
ئەم مانگە مانگی هۆشیارییە لەبارەی رەبۆ و نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێن 2ی ئەم مانگە بەتایبەت وەکو رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە دیاریکراوە.
نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێ لەم مانگەدا بەگشتی و لە رۆژی دووی ئەم مانگەدا بە تایبەتی تووشبووانی رەبۆ، رێكخراوەکانی تایبەتمەند بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە و نێوەندە پزیشكییەکان هەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک لەبارەی رەبۆ، تاکو شێوازی ژیانیان باشتر بکەن.
رەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە و بەپێی ئامارەکانی نێوەندە ئەمریکییەکە ئێستا لەو وڵاتە نزیکەی 24 ملیۆن کەسی تووشبوو هەن و زیاتر لە شەش ملیۆنیان منداڵن، بەجۆرێک 60%ی ئەوانەی تووشبووی رەبۆن کارەکانیان سنووردارن و ناتوانن بچنە کار و قوتابخانە.
هەروەها نێوەندە ئەمریکییەکە ئاشکرایدەکات رەبۆ خەرجییەکی زۆری دەوێت بۆ چارەسەری و ساڵانە لە ئەمریکا 56ملیار دۆلار بۆ ئەم نەخۆشییە خەرجدەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
