خوارنا ماستى ده‌وله‌مه‌نده ب لاكتۆباسیلۆس
كوردستان تى ڤى
به ووته‌ی توێژه‌ران ، خواردنی ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به” لاكتۆباسیلۆس”، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی .خواردنی ماست ده‌وڵه‌مه‌ندن به جۆرێك به‌كتریایی پرۆبیوتیك كه به ” لاكتۆ باسیلۆس”، ناسراوه ده‌توانێت نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و دڵهرٍاوكێ كه‌م بكاته‌وه . خه‌مۆكی به كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت كه زۆر جاران به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان زۆر چاره‌سه‌ری ناكههن چونكه زۆرجاران كاریگه‌ری نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه .
توێژه‌رانی زانكۆی ڤیرجینیا له ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی له سه‌ر مشكه‌كان ، میكانیزمی تایبه‌ت له باره‌ی كاریگه‌ری به‌كتریاكانی لاكتۆ باسیلۆسیان له سه‌ر ههڵسۆكهوت و ره‌فتاری مشكه‌كان دۆزییه‌وه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان ته‌ندروستی میكرۆبیۆمی ریخۆڵه و سه‌ڵامه‌تی ده‌روونی هه‌یه .
به ووته‌ی توێژه‌ران ، زنجیره‌یه‌ك یه‌كه‌ی لاكتۆ باسیلۆس ، توانایی كاریگهردانانی له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و باری ده‌روونی مرۆڤ داده‌نێت . توێژینه‌وه‌كان پیشانی داوه كه رێژه‌ی لاكتۆباسیلۆس نێو ریخوڵه كاریگه‌ری له سه‌ر رێژه‌ی متابۆلیكی كه به ” كینۆرنین” ناسراوه داده‌نێت . توێژینه‌وه‌كان پیشانی داوه كه ” كینۆرنین “، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی هه‌ژمار ده‌كرێت ، كاتێك لاكتۆلاسیلوس نێو ریخوڵه له ده‌ست ده‌چێت ، ئاستی كینۆرنین زیاد ده‌بێت و نیشانه‌كانی خه‌مۆكی زیاتر ده‌بێت ..
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
