دهربارەی برژاندنا گۆشتى چەند رێنما ب وهلاتيان دئێنه دان
نهوا
ئەندازیارێكی خۆراك رایدەگەیەنێت كە زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسیی دروستكردنی ماددەی شێرپەنجەیان لێدەكرێت، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە پێویستە گۆشت لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر.
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رێنمایی لەسەر گۆشتی برژاو خستۆتەڕوو و رایگەیاندووە: “هەوڵ بدە ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پاچە پارچە بكرێت بۆ پارچە ی بچوك بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەربكەوێ، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو ۷۲ پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێ لە بەكتریاو میكرۆب”. باسی لەوەشكردووە “گۆشتی برژاو، زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسیی دروستكردنی ماددەی شێرپەنجەیان لێدەكرێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو كە “پلەی گەرمیی بەرز دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوریی گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوز و دەسوتێت”.
ئەو ئەندازیارەی خۆراك جەخت لەوە دەكاتەوە كە “پێویستە گۆشت لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
