زۆر بكارئينانا شاشان ساخلهميا زارۆكان دئێخسته دمەترسيێ دا
رووداو- هەولێر
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدەدات لە زۆربەکارهێنانی مۆبایل، تابلێت و یارییە کۆمپیوتەرییەکان و دەڵێت مەترسی لەسەر تەندروستی گەنجان و مێردمنداڵان دروستدەکات.
توێژینەوەیەکی رێكخراوی تەندروستی جیهانی کە لەسەر 200 هەزار منداڵ لە 42 وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە، دەریخستووە بەکارهێنانی مۆبایل، تابلێت و یارییە کۆمپیوتەرییەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردووە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە لەسەرووی تەمەنی 12 ساڵان، بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە هەردوو رەگەز زیادیکردووە، بەڵام لە ئەنجامی هەمان توێژینەوەدا هاتووە لەوانەی تەمەنیان سەرو 15 ساڵانە کچان سێ هێندەی کوڕان بەکاری دەهێنن.
رێكخراوە جیهانییەکە ئاشكرایدەکات ئەم زۆربوونە لە رێژەی بەکارهێنانی مۆبایل، تابلێت و یارییە کۆمپیوتەرییەکان هۆکارە بۆ گرفتە تەندروستییەکانی وەک قەڵەوی و نایشارێتەوە مەترسی نەخۆشییە دەروونییەکانیش زیاددەکات و هەندێكجار دەبنەهۆی خەوزڕان.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ باشترین چارەسەر راگرتنی هاوسەنگییە لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دەڵێت پێویستە باوانی منداڵان زۆرتر هۆشیاربن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
