شبكة لالش الاعلامية

خوارنا قاوێ توشبوونێ ب شێرپەنجێ کێم دكت

خوارنا قاوێ توشبوونێ ب شێرپەنجێ کێم دكت

كوردسات
توێژینەوەیەکی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە خواردنەوەی دوو کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بەتێکڕای سێیەک کەم دەکاتەوە.
توێژەرەوان ئەو توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئەنجامداوەو بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی قاوە دەخۆنەوە کەمتر دووچاری توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی جگەر دەبنەوە.
ئەو کەسانەشی لە ڕۆژێکدا تەنھا یەک کوپ قاوە دەخۆنەوە بەڕێژەی لە سەدا بیست ئەگەری توشبوونیان بەشێرپەنجە کەمترە.
ھاوکات ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە دوو کوپ قاوە دەخۆنەوە, بەڕێژەی لە سەدا سی و پێنج لە مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی جگەر دوورن.
پسپۆڕانی ئەو توێژینەوەیەی ڕێنمایی ئەو کەسانەش دەکەن کە نەخۆشی جگەریان ھەیە قاوە بخۆنەوە تاوەکو نەخۆشییەکەیان پەرەنەسێنێت بۆ شێرپەنجە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ڕاشیدەگەیەنن کە ڕێنمایی خواردنەوەی پێنج کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا بە کەس نادەن چونکە باری تەندروستی کەسەکان جیاوازە, و زۆری ئاستی کافایین بۆ ھەندێک کەسیش بە تایبەت ژنانی دوو گیان زیانی ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جوانترین كچا جیهانێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

كورده‌كێ ئاكنجيێ سوید خه‌لكێ فێرى فرۆكه‌ڤانيێ دكت

Lalish Duhok

75%ی جۆرێن برنج ب زەنیخ ژەهر بووينه‌

Lalish Duhok