ل سلێمانيێ هه‌ڤژينى شەش هندە ژ جودابوونێ زێده‌تره
رووداو – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی ئامارێکی سەبارەت بە هاوسەرگیری و جیابوونەوە بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکەشبێت، هاوسەرگیری نزیکەی شەش هێندە لە جیابوونەوە زیاترە.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاندووە، لە چوار مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 له سنووری پارێزگای سلێمانی سێ هه‌زار و 95 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراون و لە بەرامبەریشدا 482 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش تۆماركراون.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی ئاماژە بە مانگی ئایار دەکات و دەڵێت :”لە مانگی ئایاری 2017 له سنووری پارێزگای سلێمانی 826 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراون و لە بەرامبەریشدا 126حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش تۆماركراون”.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە له مانگی كانوونی دووه‌مدا 758 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراون و مانگی شوباتیش 783 گرێبه‌ست ئه‌نجامدراون.
لە مانگی ئاداریشدا 697 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و مانگی نیسانیش زۆرترین حاڵه‌ت تۆماركراوه، كه 857 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بووه. له‌مانگی كانوونی دووه‌م 116حاڵه‌تی جیابوونەوە تۆماركراون و مانگی شوبات 104حاڵه‌ت و مانگی ئازار 108 و مانگی نیسانیش 154 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له دادگا تۆماركراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
