بڤان پێنگاڤان خۆ ژ تیشكا زیانبه‌خشا مۆبایلێ بپارێزه
وشه
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی باس له بوونی پێوه‌ندی له نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل و توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن روو له زیادبوونن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه كه ده‌بێته هۆی پاراستنی به‌كارهێنه‌ر له‌و تیشكانه.
به‌ركه‌وتنی تیشكی مۆبایل به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تاقیگه‌یی له‌سه‌ر مرۆڤ سه‌لمێنراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی دڵه‌ڕاوكێ بوویت و ده‌ترسێیت به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه توشی نه‌خۆشی بیت، ئه‌وه ئه‌م پێنج هه‌نگاوه بگره به‌ر و خۆت بپارێزه له تیشكی زیانبه‌خشی مۆبایله‌كه‌ت:
یه‌كه‌م: هه‌وڵ بده ئه‌و جۆره مۆبایلانه به‌كار بێنی كه كه‌مترین پانتایی شاشه‌یان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌متریین تیشكت به‌ر بكه‌وێت.
دووه‌م: ئه‌و كاتانه مۆبایلت به‌كار بێنه كه شه‌به‌كه‌ی مۆبایله‌كه‌ت پڕه، چونكه به پڕبوونی شه‌به‌كه‌ی هێڵه‌كه‌ت كه‌مترین تیشكی موگناتیسی بۆ مۆبایله‌كه‌ت دێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به درێژایی رۆژ مۆبایله‌كه‌ت له گیرفاندایه ئه‌وه زۆرتر ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكانه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت له‌و تیشكانه رزگار بكه‌یت به تێگرتنی كه‌ڤه‌ر بۆ مۆبایله‌كه‌ت و ئه‌وكاته رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و تیشكانه‌ت پێ ده‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا پشتی مۆبایله‌كه‌ت كه‌ڤه‌ری پێوه‌یه، ئه‌وه باشتره كه شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت رووی له جه‌سته‌ت نه‌بێت له گیرفانتدا.
چواره‌م: له كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ت به‌كارناهێنیت به تایبه‌ت له كاتی نوستندا، ئه‌وه باشتره سیستمی زۆرینه‌ی به‌رنامی پێوه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، به‌مه‌ش خۆت ده‌پارێزیت له‌و تیشكانه.
پێنجه‌م: ته‌نیا له كاتی پێویست با مۆبایله‌كه‌ت شه‌به‌كه‌ی هێڵی پێوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێتی كارا بێت، چونكه زۆرترین تیشك له‌و هێڵانه‌وه دێت.
سه‌رچاوه/ mbc
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
