٣ ڤیتامین ئازارێن ملى ناھێلن
SNN:
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ھارڤارد (٧ لە ١٠)کەس لەجیھاندا توشی ئازاری مل دەبن لەماوەی ژیانیاندا. ئەمەش پەیوەندیدارە بەفشار و ماندووبونی درێژخایەنەوە.
چەندین ھۆکاری نەخۆشی ھەیە کەپەیوەندیدارە بەم ئازارەوە لەنێویاندا ئینزیلاق و شێرپەنجە، ئەگەر ئازارەکە لەو جۆرەبێ کەپەیوەندیدار نیە بەگرفتی تەندروستی گەورەوە دەکرێ پەیڕەوی چەند رێنماییەک بکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی ڤیتامینەکانی وەک:
ڤیتامین بی ٥: کەدژە نیگەرانییە و کاریگەری گەورەی ھەیە لەکەمکردنەوەی کاریگەری ھۆرمۆنی ماندوێتی و قەلەقی کەلەسەرچاوە خۆراکییە دەوڵەمەندەکان بەڤیتامین بی ٥ بریتییە لەپەتاتەی شیرین و مریشک و قارچک و ئەڤۆکادۆ و ھێلکە.
ڤیتامین دی: ئەمەش ھۆکاری لاوازی پێکھاتەی لەشە لەدەرەنجامی کەمی ڤیتامین دی کەپێویستە بۆ مژینی کالیسیۆم لەلەشدا. مرۆڤ پێویستی بە (٦٠٠ بۆ ٨٠٠) یەکەی نێودەوڵەتی ھەیە لەو ڤیتامینە بەشێوەیەکی رۆژانە کەلەرێی بەرکەوتنی تیشکی راستەوخۆی خۆرەوە تا ماوەی ١٥ دەقیقە دەستی دەکەوێت ، یان لەرێی خواردنی ماسی سەردین و سەلمۆن و ھێلکەوە.
ڤیتامین سی: ئەمەش رۆڵێکی گرنگی ھەیە لەبنیاتی کۆلاجین کەچینێکە ماسولکە و کرکڕاگە دادەپۆشێت و کەمبونی دەبێتە ھۆی ھەستکردن بەنائارامی. ئەم ڤیتامینە لەپرتەقاڵ و شیلک و ترێ و مانگۆدا ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
