روونشتن بۆ ماوه‌یه‌كێ زێده مه‌ترسى هه‌يه

بێ جوڵه‌یی په‌یوه‌ندى به مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌كانى گورچیله و میزڵدانه‌وه هه‌یه
به ووته‌ى توێژه‌ران ، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فیزیۆن مه‌ترسى تووشبوون به هه‌ر دوو شێرپه‌نجه‌ى میزڵدان و گورچیله زیاتر ده‌كات.
توێژه‌رانى سه‌نته‌رى شێرپه‌نجه‌ى رۆزڤێل پارك نیویۆرك رایانگه‌یاند كه كه‌م جوڵه‌یی بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسى تووشبوون به رێژه‌ى 73 له‌سه‌داشێرپه‌نجه‌ى میزڵدان و 77 له سه‌دا مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى گورچیله زیاتر ده‌كات.
به ووته‌ى توێژه‌ران، ئه‌و ئه‌نجامانه جه‌خت له سه‌ر توێژینه‌وه‌كان رابردوو ده‌كاته‌وه كه بێ جوڵه‌یی مه‌ترسییه‌كى زۆر له سه‌ر تووشبوون به شێرپه‌نجه هه‌یه.” كیرستن مویسیك”، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره، له‌و باره‌یه‌وه گووتى : مه‌به‌ستى ئێمه له بوونى جموجوڵ و چاڵاكیی جه‌سته‌یی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى شێرپه‌نجه، غاردان ماراسۆن نییه. به‌ڵكو له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ندێك چاڵاكیی ساده‌ى سه‌ركه‌وتن به سه‌ر قادرمه ، پیاده‌رۆیشتن كورت له نێو پارك و چوون به سوپه‌ر ماركێت ” سوودى زۆرى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه له سه‌ر 160 كه‌سى تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ى گورچیله ، 208 كه‌سى نه‌خۆشى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى میزڵدان و 766 نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى نه‌بوو . توێژه‌ران له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه جه‌خت له سه‌ر گرنگى شێوازى ژیانێكى ته‌ندروست و چاڵاكیی فیزێكى ده‌كه‌نه‌وه. پێوسته هه‌فتانه 150 خۆله‌ك چاڵاكی فیزیی و یا هه‌ر نه‌بێت 75 خوڵه‌ك چاڵاكیی فیزیكى قورس هه‌بێت بۆ پاراستنى ته‌ندروستى.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
