شبكة لالش الاعلامية

زارۆكێن زیرەک تەمەن درێژ و ساخله‌مترن  

زارۆكێن زیرەک تەمەن درێژ و ساخله‌مترن  
رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ ئەو منداڵانەی ئاستی زیرەکییان بەرزترە، زۆرتر دەژین و کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن، ئەوەش بەپێی هەواڵی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی.

توێژەرەکان لە زانکۆکانی ئەدنبەرە، ئۆکسفۆرد و کۆلێجی زانکۆیی لەندەن بوون و سوودیان لە داتاکانی ساڵی 1947 وەرگرت کە لەسەر 65 هەزار کەس ئەنجامدراون و تێیدا ئاستی زیرەکیان تۆمارکراوە لە تەمەنی 11 ساڵیدا.

دوای 68 ساڵ لە باری تەندروستی و ئەگەری مردنی ئەو کەسانە کۆڵدرایەوە و دەرکەوت ئەوانەیان کە زیرەک بوون، ئەگەری مردنیان کەمتر بوو بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و خەڵەفان.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت هەر 15 نمرە زیادبوون لە توانای زیرەکیدا، ئەگەری مردن کەمدەکاتەوە بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بە راددەی 28%، نەخۆشییەکانی دڵ بە راددەی 25% و جەڵتەی میشک بە راددەی 24%، هاوکات لەگەڵ کەموونەوەی ئەگەری مردن بە چەندین جۆری شێرپەنجە.

توێژەرەکان گوتوویانە کەسە زیرەکەکان زۆرتر رەچاوی باری تەندروستییان دەکەن و لە جگەرە بەدوورتر دەبن، وەرزش زۆرتر دەکەن و پشتێنی سەلامەتی ئۆتۆمۆبێل دەبەستن و زووتر پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەن لەکاتی نەخۆشبوونیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌شتییه‌كا نقوم بووى پشتى 76 سالا هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

تۆڕێن كۆمەلايه‌تى ده‌مژمێرێن بایۆلۆژيا جەستەى تێكددەن

Lalish Duhok

خووندن ژ نەخۆشيان دپارێزت

Lalish Duhok