رۆژ گرتنهكا تهمام ب رێڤهيه
وشه
ئاژانسی بۆشاییگەری ناسا رای دەگەیەنێت كە مانگی داهاتوو خۆرگیرانێكی تەواو روو دەدات و لەگەڵ ئەو دڵەراوكێیەی خەڵك هەیەتی، دووپاتی دەكاتەوە كە دەتوانن خۆیان بپارێزن لەو مەترسییانەی بەهۆی خۆرگیرانەكەوە درووست دەبن.
ناسا ئەوەشی بڵاو كردەوە كە چۆن بتوانن بەبێ ترس سەیری خۆرگیرانەكە بكەن كە لە مانگی داهاتوودا لە هەموو ئەمەریكا دەگرێتەوە، ئاژانسەكە تێبینی دا كە تاكە رێگە بۆ سەلامەتی تەماشاكردنی راستەوخۆی خۆرگیران لە بەشیكی یان خۆرگیرانی تەواو، پێویستە ریگەی تایبەت بە تەماشاكردن لە رێی فلتەر و چاوێلكەی تایبەت بە خۆرگیران بەكار بێنن.
رێنوێنییەكانی ناسا بۆ خۆرگیران بەم شیوەیەیە وەك بڵاوكراوەتەوە كە فلتەری ماڵان یان چاویلكەی خۆری نۆرماڵ تا وەكو ئەگەر تاریكیش بێ، سەلامەت نییە بۆ تەماشاكردنی خۆر.
ناسا چوار جۆر دروستكراوی بڵاوكردەوە كە دەتوانن و باوەڕ پێ كراون كە بەكار بێن بۆ خۆرگیران، ئەوانیش بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتین و بریتین لە سەمفۆنی پەلكەزێرینە, كاغەزی بینینی ئەمەریكی, هەزار ئۆكسی بینایی لەگەڵ تی ئێس ئی 17.
ناسا دەڵێت ئەو چاوێلكە تایبەت بەخۆرە دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت پێش دووبارە بەكارهێنانەوەی و ئەگەر ئەو چاویلكانە تووشی شكان یان درزی هەیە ئەوا دەبێت فرێ بدرێ, هەروەها ناسا دەربارەی مندالەكان دەڵێت كە دەبێت ئەوان بە ئاگەداری كەسانی دەورووبەریان بە وریاییەوە ئەو چاوێلكەیە بەكار بێنن.
پێشتر بۆ تەماشاكردنی خۆر ناسا دەیگوت, پێوستە بەكارهێنەر بە شێوەی وەستاو لەگەڵ ئەو رووپۆشەی چاو بەكار بێنن لە كاتی خۆرگیران یان ئەو رووناكییەی كە لە خۆرەوە دەر دەچێت و پێویستە خۆیان بە دوو ربگرن لە كاتی چوونە دەرەوەیان لە خۆر و فلتەرەكەش لابەرن، تەنیا لە كاتی پێویست نەبێت, سەرباری ئەوە خۆرگیران نابێت تەماشا بكرێت بەبێ فیلتەر لەسەر كامێرا و تەلەسكۆب و دووربین كە مەترسی جدی برینداربوونی تێدایە بۆ چاو.
ناسا دەلێ ئەو دیمەنە لە ئەمەریكاوە دەست پێ دەكات لەسەر رێچكەی خۆی درێژ دەبیتەوە تا باشووری كارۆلینای لە ئۆرگۆن و چاویلكەكەش كاتێك بەكار دیت كە مانگ تەواو خۆر دا دەپۆشێت و بە تەواوی تاریك دەبێت كاتێ كە خۆر دەردەكەوێتەوە چاویلكەكە دەبێت راستەوخۆ بێنیتە خوارەوە.
خۆرگیرانی تەواو لە 21ی ئاب/ ئۆگەستی ساڵی 1979 رووی دا، ئەمجارەیان باكوری ئەمەریكا دەگریتەوە خۆرگیرانەكە لە نێوان دوا سعاتی دووەم تا سێیەم سعات دەبێت، ئەم دیاردەیە بە تەواوی روو دەدات، مانگ بە تەواوی رۆژ دا دەپۆشێت كە دوو خولەك و 40 چركەیە و لەو كاتەدا ئەستێرەكان دەردەكەون، بە گوێرەی وەسفی ناسا ئەم دیاردە یەكێكە لە سەرسامترین دیاردەكانی سروشت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
