شبكة لالش الاعلامية

خوارنا شەکرێ دبتە ئه‌گه‌رێ خەمۆکيێ

خوارنا شەکرێ دبتە ئه‌گه‌رێ خەمۆکيێ

رووداو-هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی لە پەیوەندی نێوان شەکر و خەمۆکی دەکۆڵیتەوە و دەڵێت شەکر مەترسی لەسەر دەروونی پیاوان دروستدەکات.

تویژینەوە بەریتانییەکە دەڵێت مەترسییەکە زیاتر دەبێت کاتێک پیاوێک 67 گرام و زیاتر شەکر دەخوات کە دەکاتە یەک شوشەی خواردنەوە گازییەکان، بەپێی توێژەرەکان خواردنی شەکر چەندین لێکەوتەی نەخوازراوی لەسەر تەندروستی گشتی هەیە لەوانە قەڵەوی و دڵەراوکێ و دواتر خەمۆکی.

تویژینەوەکە لە زانکۆی لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرە ئەنجامدراوە و بەپێی ئامارەکانیان لە جیهاندا ئێستا 300 ملیۆن کەس بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن، ئەوەی تێبینیکراوە لە تویژینەوەکەدا ئەو کەسانەی خەمۆکن زۆربەی ئەو پیاوانەن کە قەڵەون یاخود نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە ئەوەش لە دەرنجامی زۆرخواردنی شەکرەوە سەریهەڵداوە.

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونییە و لە قۆناخە پیشکەوتووەکانیدا دەبێتە هۆی تێکدانی کار و چالاکی رۆژانەی مرۆڤ و هەندێک جاریش پەنا بردنە بەر خۆکوشتن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھندەک جورێن خوارنێ بەرھنگاریا پیربوونێ دکەن

Lalish Duhok

جه‌وییا عێراقێ بۆ ئێكه‌مين جار بوو پاله‌وانا جاما ئێكه‌تيا ئاسیا

Lalish Duhok

چۆن دەزانی دڵت لە مەترسیدایە؟

Lalish Duhok