ئه‌ڤ جۆرێ هه‌ڤالان ته هه‌نه؟
وشه
پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ندێك جۆری هاوڕێ كه به‌پێی ژیانی رۆژانه دێنه ژیانمانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ی ئاب، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به “وشه”ی راگه‌یاند، هه‌ندێك له هاوڕێ هه‌یه كه نازانین كه‌ی و چۆن بوونه‌ته هاوڕێمان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانین كه هه‌ر له خۆوه و بێ هۆكارێكی دیاریكراو هاتوونه‌ته نێو ژیانمانه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌م جۆره هاوڕێیانه ئه‌وانه‌ن كه له ڕووی هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی بیركردنه‌وه، لێمانه‌وه نزیكن و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بێ ویستی خۆمان ببنه هاوڕێمان و له هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بین.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی ده‌روونناسان زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه ئاسووده‌ین كه به‌پێی ژیانی رۆژانه ده‌بنه هاوڕێ.
زۆرجار له‌كاتى مامه‌ڵه و كارى ڕۆژانه‌دا هه‌ندێك كه‌س ده‌بن به هاوڕێى به‌رده‌واممان كه هیچ پێشبینییه‌كت بۆ نییه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك ده‌بن له‌و هاوڕێیانه‌ى به‌رده‌وام متمانه‌یان پێ ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت هه‌ڵسوكه‌وتى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
جیا له‌وانه چه‌ندین جۆرى تر‌ى هاوڕى هه‌ن كه له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌ن یان به‌هۆى خوێندن یان به‌هۆى پیشه‌یه‌كى دیارى كرا‌و ده‌بن به‌هاوڕێ، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا سنوورداره.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
