شبكة لالش الاعلامية

هەفت شەربەتێن كه‌سك بۆ چارەسەریا هەفت نەخۆشيان

هەفت شەربەتێن كه‌سك بۆ چارەسەریا هەفت نەخۆشيان

باخچه‌:

ھەندێک لە مرۆڤەکان ئارەزووی خواردنی سەوزە ناکەن، بەڵام لەڕاستیدا سەوزەکان سوودییان زۆرە بۆ لەشی مرۆڤ، بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنی سەوزە ناکەن، دەتوانن سەوزەکان بکەنە شەربەت ئینجا بیخۆن.

سەوزەکان بڕێکی زۆر ڤیتامینی بەسوودیان تێدایە، ھەر بۆیەش خواردنی شەربەتی سەوزەکان لە تووشبوون بە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت.

ئەو شەربەتانەی کە ئامادەی دەکەیت دەبێ دوای ئامادەکردنیان لە کەمتر لە 15 خولەکدا بیانخۆیتەوە، چونکە سوودیان کەم دەبێتەوە.

لێرەدا ئاماژە بە حەوت شەربەتی سەوزە دەدەین کە لە حەوت نەخۆشی دەتپارێزن، ئەوانیش بریتین لە:

1 – شەربەتی گێزەر بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

2 – شەربەتی چەوەندەر بۆ کەمکردنەوەی ترشی (ئەسید) لە میز.

3 – شەربەتی سەوزە بۆ کێش دابەزاندن کە دەبێت شەربەتەکە لە قەرنابیت و سپێناخ و خەیار دروست بکرێت.

4 – شەربەتی سەوزەی تێکەڵ کە پێکھاتبێت لە کەلەرم و بیبەری سوور، بە شەربەتی دژە پیربوون ناسراوە.

5 – شەربەتی سەوزەی تێکەڵ کە پێکھاتبێت لە خەیار و خاس، یارمەتید دەدات بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

6 – شەربەتی سەوزەی کووزەڵە لە قژ ھەڵوەرین دەتپارێزێت، پێویستە 500 گرام لە کووزەڵە بکەیتە شەربەت، دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک ھەمووی لەسەر قژت دابنێ ، ئینجا بە ئاوێکی گەرم قژت بشۆ، ئەم ڕێگایە قژت لە ھەڵوەرین دەپارێزێت.

7 – شەربەتی سەوزەی تێکەڵ کە پێکھاتبێت لە قەرنابیت و ترێی سپی، ئێسکی لەشی مرۆڤ بەھێز دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن ئاڤا سروشتی يا له‌یمۆنێ بزانە

Lalish Duhok

ئه‌نجامدانا هەڤژینییێ د خه‌وێ دا چو واتایێ ددەت؟

Lalish Duhok

بلندترين و مه‌زنترين ئالايێ كوردستانێ ل كه‌ركووكێ يه‌

Lalish Duhok