شبكة لالش الاعلامية

ب هنگڤينى رووخسارێ خۆ وەک گولێ لێ بکە

ب هنگڤينى رووخسارێ خۆ وەک گولێ لێ بکە

باخچه‌:

– سێ کەوچکی گەورەی ھەنگوین، لەگەڵ نیو کەوچکی بچووکی شەکری زبر، تێکەڵ بکە تێکی ھەڵدە، پاشان ئەو گیراوەیە لە رووخسارت بدە، مەساجی بکە، پاش بیست خولەک بە ئاوی ئاسایی بیشۆ.

– کەمێک ھەنگوین لە رووخسارت ھەڵسوو و دواتر بڵاوی بکەوە، پاش بیست خولەک بە ئاوی ئاسایی بیشۆ، ئەمەش بۆ ئەوەی رووخسارت لەو چەوری و پیسی و تەپۆتۆز و ئاسەواری ماکیاجە پاک ببێتەوە.

– دوو کەوچکی گەورە (کەوچکی چیشت)ی بادەم (باوی)ی ھاڕدراو، لەگەڵ یەک کەوچکی گەورەی ھەنگوین و یەک کەوچک و نیو لە قەبارەی بچووک، پێکەوە تێکەڵیان بکە، دواتر لەسەر روومەتەکانتی بدە و ئنجا پاش بیست خولەک دەموچاوت بشۆ، ئەم گیراوەیە تەنیا بۆ ڕوومەت بەکار دێت.

– دوو کەوچکی گەورە لە ھەنگوین، لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە لە ئاوی تەماتە تێکەڵ بکە، دواتر زەیتی رووەکی لە رووخسارت بدە، بەڵام دەبێت رووخسارت تەڕ بێت، پاش بیست خولەک بە ئاو رووخسارت بشۆ، ئەم گیراوەیە بۆ سپیکردنەوەی پێست بەکار دێت.

– بۆ دروستکردنی ماسکێک بۆ رووخسار، سێ کەوچک لە ئاوی گوڵ، لەگەڵ چارەکە پەرداخێک لە ھەنگوین تێکەڵ بکە، پاش بیست خولەک بیشۆ بۆ ئەوەی رووخسارێکی ناسک و تەندروستت ھەبێت.

– کەوچکێکی بچووک لە شیری وشک، لەگەڵ کەوچکێکی بچووک لە ماست و کەوچکێکی بچووک لە ھەنگوین، پێکەوە تێکەڵیان بکە، ئینجا لە رووخسارتی بدە و تا 30 خولەک بیھێڵەوە، دواجار بە ئاوی گەرم رووخسارت بشۆ، ئەم گیراوەیەش بۆ گەنجکردنەوەی رووخسار یەکاویەکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بڤان رێيان خۆ فێنك بكه‌

Lalish Duhok

ڤان كارا بکە بۆ هندێ ترومبێلا ته‌ كيمترين پانزينێ ب سۆژت

Lalish Duhok

ڤان خوارنا سپێدەهیان نەخوو

Lalish Duhok