شبكة لالش الاعلامية

پیسبوونا هەوايى ب ئۆزۆن سالانە دبتەئه‌گه‌رێ مرنا پێشوەختا ملیۆن کەسان

پیسبوونا هەوايى ب ئۆزۆن سالانە دبتەئه‌گه‌رێ مرنا پێشوەختا ملیۆن کەسان

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەڵێ پیسبوونی هەوا بە گازی ئۆزۆن ساڵانە رۆڵی هەیە لە مردنی پێشوەختەی ملیۆنێک کەسدا.

توێژەرەکان لە زانکۆی (یۆرک)ی بەریتانیا بوون و بۆیان دەرکەوتووە بەرکەوتنی درێژخایەنی گازی ئۆزۆن، هۆکاری پێنجیەکی ئەو حاڵەتانەی مردنە کە بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە روودەدەن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە مردن بەو گازە زۆر لەوە زیاترە کە ساڵی 2003 خەمڵێندرابوو، کە پێیان وابوو ساڵانە 400 هەزار کەس بەهۆی ئەو گازە دەمرن.

گازی ئۆزۆن (O3) کاتێک پێکدێ کە کارلێک روودەدات لەنێوان ئۆکسیدەکانی نایترۆجین لەلایەک و ماددە ئۆرگانییەکانی نێو هەوا لەلایەکی دی بەهۆی تیشکی هەتاو وەک کارای یاریدەدەر.

دووکەڵی ئۆتۆمۆبێل، کارگەکان و ماددە توێنەرەوە کیمیاییەکان لە سەرچاوە هەرە دیارەکانی ئەو گازانەن لە بەرگەهەوای زەویدا.

دوای پێکهاتنی، گازی ئۆزۆن چەند هەفتەیەک لە بەرگەهەوای زەوی دەمێنێتەوە و چەندین وڵات و کیشوەر دەبڕێ لە سەرچاوەی دەرچوون و پەیدابوونییەوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێسایێن داعش بۆ ل به‌ركرنا جلكێن ژ ناڤ دا چنه‌؟

Lalish Duhok

ژنەكا كەركوكى پێنج سالە مارا دخۆت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلینه‌كا جیهانی: ڤه‌خوارنا ئاڤا دناڤ بتلێن پلاستیكی دا فشارێن خوینێ زێده‌ دكه‌ت 

Lalish Duhok