چاوان جۆرێن قاوێ دێ ئاماده‌كه‌ى؟
وشه
له به‌یانیاندا هیچ شتێك هێنده‌ی خواردنی كووپێك قاوه به‌تام نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك پێت ناكرێ سه‌ردانی قاوه‌خانه بكه‌یت بۆ ده‌ستكه‌وتنی كووپێك قاوه، هه‌وڵ ده‌ده‌یت قاوه‌یه‌كی به‌تامی وه‌ك قاوه‌خانه‌كان له ماڵه‌وه دروست بكه‌یت، به‌ڵام له پێداویستییه‌كانی گومانت هه‌یه و دڵنیا نیت له ده‌ستكه‌وتنی.
به به‌كارهێنانی چه‌ند پێداویستییه‌كی ساده، له ماڵه‌وه به‌تامترین جۆره‌كانی قاوه بۆ خۆت ئاماده بكه، هه‌رگیز پێویستت به سه‌ردانی قاوه‌خانه‌كان نابێت.
پێداویستییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م چه‌ند جۆره‌ی قاوه:
قاوه‌ی توركی: پێویستت به قۆرییهكی مس قاوه‌ی ساده هه‌یه و ده‌توانی به ئاسانترین شێوه ئاماده‌ی بكه‌یت، یان به به‌كارهێنانی ئامێری گرتنه‌وه‌ی قاوه.
قاوه‌ی عه‌ره‌بی: قاوه‌ی بۆنداری هێل و ئاو له‌ناو قۆرییهكی مس تێكه‌ڵ بكه، له‌سه‌ر ئاگری كز داینێ تا ئاماده ده‌بێت.
قاوه‌ی سپی: پێویستت به قۆرییه‌ك، كه‌مێك ئاو، ئاوی گوڵ، شه‌كر و كه‌مێك قاوه ده‌بێت.
ئێسپریسۆ: پێویستت به قۆری تایبه‌تی ئێسپریسۆ و قاوه‌ی زبره بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ی قاوه.
لاتێ: پێداویستییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لاتێ بریتین له قۆری ئێسپریسۆ، قاوه‌ی زبر و شیر، هه‌روه‌ها ده‌توانی 60 ملیلیتر ئێسپریسۆ و 300 ملیلیتر شیر به‌كار بێنیت بۆ ئاماده‌كردنی به‌تامترین لاتێ.
كافێ ئو لێ: ئه‌م قاوه‌یه له قۆری شووشه ده‌گیرێته‌وه، پێداویستییه‌كانیش بریتین له قاوه‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی و شیر، دوای كوڵان و ئاماده‌بوون به پاڵێوه‌ری كاغه‌ز ده‌یپاڵێویت و گیراوه‌كه‌ی ئاماده ده‌بێت بۆ خواردن.
قاوه‌ی ئیماراتی: پێداویستییه‌كانی له قۆری مس، قاوه‌ی سه‌وزی هاڕاو و كه‌مێك زه‌عفه‌ران پێك دێن.
قاوه‌ی ئه‌مه‌ریكی: پێداویستییه‌كان قۆریی شووشه، پاڵێوی كاغه‌ز و قاوه‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكین.
سه‌رچاوه/ ئه‌نا زه‌هره
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
