شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ: ئەڤ ساله‌ تەنھا ئێك وه‌لاتی تووشی ئایدزێ بوويه‌

وەزارەتا ساخله‌ميێ: ئەڤ ساله‌ تەنھا ئێك وه‌لاتی تووشی ئایدزێ بوويه‌

باسنيوز:

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئاشکرای کرد کە ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان تەنیا ھاووڵاتییەک تووشی نەخۆشی ئایدز (HIV) بووە، دەشڵێت “تائێستاش نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەچارەسەرکردنی نەخۆشی ئایدز نییە”.

د.خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە ھەرێمی کوردستان، تەنیا ھاووڵاتییەک تووشی نەخۆشی ئایدز بووە، بەوەش ئەو ھاووڵاتییانەی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی (1986) ەوە تووشی نەخۆشی ئایدز بوون گەیشتوەتە 29 حاڵەت”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەش خستە روو، کە تائێستا لە ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئایدز نییە، بەڵکو لەھەندێک نەخۆشخانەکان توانای چارەسەری کاتیان ھەیە بۆ نەخۆشییەکە”.

ئایدز (HIV)، یەکێکە لە نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان، دەبێتە ھۆی کەمی بەرگری لەش وەیە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1981 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس دۆزرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

٦ خوارنێن گرنگ بۆ رووبرووبوونا برسيێ

Lalish Duhok

بۆ جوانیا پیستێ سەروچاڤێن خوە برنجی ب کار بینە

Lalish Duhok

نه‌هێلانا ئازارێن پشتێ و ملى

Lalish Duhok