بڤان پێنگاڤان زارۆكێ ته دێ زیرەکتر بت
باسنوز:
• قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه
ده‌بێ دایك و باوك زۆر قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، تا تواناى تێگه‌یشتنى منداڵه‌كه‌یان به‌هێز بێت.
• با منداڵه‌كه‌ت چیرۆك بخوێنێته‌وه
نابێت بەردەوام دایك و باوك چیرۆك بۆ منداڵه‌كه‌یان بخوێننه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه خۆى نه‌یخوێنێته‌وه، ته‌نها گوێ بگرێت، ئه‌وا به‌هۆى ئه‌و شتانه‌ى ده‌وروبه‌رى سه‌رنجى له‌سه‌ر چیرۆكه‌كه نامێنێت.
• خواردنى ته‌ندروست
ده‌بێ هه‌میشه دایك و باوكان، هه‌وڵ بده‌ن منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر خواردنى ته‌ندروست ڕابێنن، خواردنى ته‌ندروست مێشكى منداڵ به‌هێز ده‌كات.
• بردنە ده‌ره‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت
منداڵه‌كه‌ت ببه بۆ ده‌ره‌وه، چونكه یاریكردن له‌ناو باخچه، له كه‌شوهه‌وایه‌كى كراوه و دوور له ماڵه‌وه، ده‌بێته هۆى گه‌شه‌ى مێشكى منداڵه‌كه‌ت.
• منداڵه‌كه‌ت فێرى میوزیك بكه
گوێگرتن و فێربوونى میوزیك، بۆ منداڵه‌كه‌ت سوودى زۆره، سه‌رنج و به‌رهه‌مى باشتر ده‌بێت.
• خه‌وتن
ده‌بێ منداڵه‌كه‌ت باش بخه‌وێت، چونكه كه‌مخه‌وى زیان به مێشكى منداڵ ده‌گه‌یەنێت.
• دابه‌شكردنى كات بۆ منداڵه‌كه‌ت
دابه‌شكردنى كات، منداڵه‌كه‌ت فێرى سیسته‌م و پلان ده‌كات، هه‌روه‌ها فێرى چۆنیه‌تیى بونیاتنانى داهاتوو و ژیانى خۆى ده‌بێت.
• منداڵه‌كه‌ت به دڵخۆشى بهێڵه‌ره‌وه
ئه‌و منداڵانه‌ى كه سۆز و خۆشه‌ویستییه‌كى باشیان پێ ده‌درێ، زیره‌كترن له‌و منداڵانه‌ى دیكه.
• باوه‌ڕ
ده‌بێ دایك و باوك هه‌میشه به منداڵه‌كانیان بڵێن، كه باوه‌ڕیان به تواناى ئه‌و هه‌یه، ئه‌م باوه‌ڕه منداڵه‌كه‌ت زیره‌ك و به‌توانا ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هاندانێك بۆ زیاتر خوێندن و گرنگیدان به زیره‌كییه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه: ماڵپەری (مه‌وزوع)
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
