شبكة لالش الاعلامية

ئێدى بۆ نڤيسينێ مالئاڤايێ ل كیبۆردى بكە

ئێدى بۆ نڤيسينێ مالئاڤايێ ل كیبۆردى بكە

وشه‌:
لە ژیانی ڕۆژانەماندا بۆ مەبەستی نووسین لەسەر ئامێرە ئەلیكتڕۆنیەكان وەك “كۆمپیوتەر و مۆبایل” پێویستە كیبۆڕد بەكار بهێنین، بەڵام كۆمپانیای تاپ ئەمەی نەهێشت بە دروستكردنی بەرهەمە نوێیەكەی.

كۆمپانیای تاپ سیتسەم بەرهەمێكی نوێی بۆ جێگرتنەوەی كیبۆردی ئاسایی كۆمپیوتەر بەرهەمهێناوە، كە تەنیا بە جووڵاندنی پەنجەكان، دەتوانی نووسینەكانت بكەی، بەرهەمی كۆمپانیاكە بە ناوی “تاپ”ە و لە پێنج ئەلقەی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەسترا و پێك دەێت و لە پەنجە دەكرێت.

بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆجیایە، دەتوانرێت هەر رووێك بكرێتە كیبۆرد و ماوس بە شێوەیەكی باشیش كارەكانی خۆی دەكات، ئێستە كۆمپانیاكە سەرقاڵی پەرەپێدانی زیاترە، بۆ ئەوە‌ی ئەم جۆرە كیبۆردە بە باشترین شێوە جێگەی كیبۆردی‌ كلاسیكییەكان بگرێتەوە.

بە گوێرەی كۆمپانیاكە، بەكارهێنەران دەتوانن بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیا نوێیە، نووسین و نامە ئەلیكترۆنییەكان بنووسن و رەوانە بكەن، هاوكات دەتوانرێت بۆ مۆبایل و كاتژمێری زیرەكەكانیش ببەسترێت.

ئامێرەكە وایەرلێسە و دەتوانرێت ماوەی هەشت سەعات بەبێ ئەوەی پێویستی بە دووبارە بارگاوی كردنەوەبێت كار بكات، هەروەها نرخی ئەو ئامێرە دەگاتە 130 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی دنیادا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێگەچارەیەکا نوو بۆ چارەسەريا پشتئێشێ

Lalish Duhok

رێکخراوا بازرگانییا جیهانی هۆشدارییێ ده‌ربارەیی سەرهەلدانا قەیرانا خوارنێ دده‌ت

Lalish Duhok

دەستەکێ مەزن ژیانا زەلامەکێ تێکدا

Lalish Duhok