رێڤه‌به‌ره‌كێ به‌رێ يێ فه‌یسبووكى:كۆمه‌لگه‌ه مه تێكدا و هه‌ست ب تاوانێ دكه‌م
K24 – هه‌ولێر:
“وابزانم ئامرازێكمان بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگه به‌رده‌ست كرد”، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی كۆمپانیای فه‌یسبووك، به‌م رسته‌یه ده‌ستی به قسه كرد و په‌شیمانی خۆیشی له كاركردن له كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌ربڕی.
چامات پالیهاپیتیا، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پێشووی كۆمپانیای فه‌یسبووك، له سێمینارێكدا له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێستا ده‌سبه‌رداری به‌كارهێنانی فه‌یسبووك بووه و ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له منداڵه‌كانیشی قه‌ده‌غه كردووه.
پالیهاپیتیا, له ماوه‌ی ساڵانی 2007 بۆ 2011، به‌رپرسی به‌شی په‌ره‌پێدانی به‌كارهێنه‌ران بووه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌ست به تاوان ده‌كات و ده‌ڵێت: “وێڕای ئه‌وه‌ی وای نیشان ده‌ده‌ین كه ئه‌و تۆڕه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵام هه‌مووشمان له مێشكی خۆماندا راستییه‌كه ده‌زانین”.
پالیهاپیتیا وای به‌باش زانیوه، مۆڵه‌تێكی درێژ له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی وه‌ربگرێت و ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانییان بێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی پێشووی فه‌یسبووك گوتیشی: “كۆمپانیای فه‌یسبووك وههم ده‌به‌خشێته‌وه، ته‌واوی هه‌سته‌كان بوونه‌ته لایك و ئاماژه‌كانی دڵ، به‌و لایك و ئاماژانه پاداشتێكی كاتی وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته خه‌یاڵییانه له‌گه‌ڵ ژیانی راسته‌قینه تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر درزی تێده‌كه‌وێت و شه‌ق ده‌بێت”.
له به‌رامبه‌ریشدا، كۆمپانیای فه‌یسبووك، وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیاكه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی پالیهاپیتیا بانگه‌شه‌ن و ئه‌و كه‌سه‌ش زیاتر له شه‌ش ساڵه له فه‌یسبووك دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
فه‌یسبووك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “كاتێك پالیهاپیتیا له كۆمپانیاكه بوو، زیاتر سه‌رنجمان له‌سه‌ر شاره‌زاییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان بوو، ئه‌وكات كاری كۆمپانیاكه جیاوازتر بوو له ئێستا و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی زیاتری فه‌یسبووك، بهرپرسیارێتییهكان زیادییان كردووه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ئه‌كادیمیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكه، توێژینه‌وه‌ی زۆرمان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه له كاریگه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێبگه‌ین، ئێمه شته‌كان بۆ پێشخستنی زیاتری به‌رهه‌مه‌كانمان به‌كارده‌هێنین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
