شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا لدووڤ بوونەوەرێن ئاسمانی دا دگەرێت

ئەمریکا لدووڤ بوونەوەرێن ئاسمانی دا دگەرێت
خەندان- 

ئاژانسی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لەساڵی 2007ەوە بەئاگاداری ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسەکانی پرۆگرامێکی نهێنی بەناوی (پرۆگرامی ناسینەوەی هەڕەشەی گەردوونی پێشکەوتوو) بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی تەنە فڕیو و کەشتیە ئاسمانیە نامۆکان کە بەخێرایی بەئاسماندا تێدەپەڕن دامەزراندووە.

ئەم پرۆگرامە نهێنیە لەسەر بیرۆکەی سەرکردەی زۆرینەی ئەو کاتەی ئەنجومەنی پیران، سیناتۆر هاری ڕێید دامەزراوە و بەپێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز تێچووی ئەم پرۆگرامە نهێنیەی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار بووە.

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە ئەم پرۆگرامە بەهۆی زۆری خەرجی بەڕێوەبردنیەوە لەساڵی 2012دا وەستێنراوە، بەڵام چەندین بەپرسی ئەمەریکی جەختیان لەبەردەوامی چاودێریکردن و لێکۆڵینەوەی دیاردە گەردوونیە نامۆکان و تەنەفڕیوە گومانلێکراوەکان کردووەتەوە بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە.

زاناکان گومانیان هەیە ڕووداوە نامۆ و ئاسمانیەکان بەڵگەی سەلمێنەربن بۆ بوونی بوونەوەرە گەردوونیەکان.

کارمەندێکی پێشووتری کۆنگرێس بە ئاژانسی پۆلیتیکۆی ڕاگەیاندووە لەوانەیە پرۆگرامەکە بۆ مەبەستی چاودێریکردنی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی وڵاتانی ڕکەبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەکو ڕوسیاو چین بووبێت.

سەرەتای ئەمساڵ، ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) ملیۆنان دۆکیومێنتی نهێنی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە لەناویاندا چەندین دۆکیومێنت هەبوو لەسەر رووداوەکانی بینینی تەنە فڕیوە نامۆکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زێدانێ عێراقێ گرێبەست لگەڵ مانچێستەر ئيمزاكر 

Lalish Duhok

درامایێن بیانی ئەگەرێ‌ ژێكڤەبوونا هەڤژینانە

Lalish Duhok

بەلجیکا.. مەزنترین ھێکەروین ھاتە چێکرن

Lalish Duhok