ڤان بخۆ ل جيێ كارى دا مێشكێ ته چالاك دبت
ههولێر – ZNA
کافایین لەنێو قاوەدا ھەیە و کاریگەرییەکی ووریاکەرەوەی ھەیە بۆ مێشک ئەمەش دەیکاتە باشترین بۆ سەعاتە درێژەکانی کارکردن لەپاڵ ئەوەشدا چەند جۆرێکی تر ھەیە کەھاوکاریت دەکات لەچالاکبوونەوەدا ئەوانیش:
١. ئاو: بەپێی توێژینەوەیەک خواردنەوەی ٣ کوپ ئاو بەر لەکارکردن وادەکات ١٤% خێراتر مێشک کاربکات و وەڵامدانەوەی بۆ کارەکان باشتر بێت، کەم ئاو خواردنەوەش ھەستی نیگەرانیی و قەلەقی دەداتە کەسەکە.
٢. چای سەوز: کانگای دژە ئۆکسانەکانە و رێژەیەک کافاینی تێدایە بۆیە کوپێک یان دوان باشە بۆ زیادکردنی تەرکیزت لەکاتی کاردا بەوپێیەش دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێ لەجەڵتە و رێگری لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
٣. زەنجەبیل: ئەمەش ھاوکاری دەکات لەئاسانتر تێپەربوونی خوێن بۆ مێشک و زیادبونی چالاکیی، سەرباری ئەوەش دەتپارێزێت لەڤایرۆس و میکرۆب.
٤. رۆزماری: کەمادەی Cineole ی تێدایە کەتوانای مێشک باش دەکات بۆ ئەمەش دەتوانیت بیخۆیتەوە یان بۆنەکەی ھەڵمژیت.
٥. مەریمی : ئەمیش بەگیراوەی بیرکردنەوە ناسراوە، مێشک و بیر بەھێز دەکات.
٦. شەربەتە فرێشەکان : وەک شیر و مۆز و لیمۆ و ئەناناس، باشترینن چونکە دەوڵەمەندن بەڤیتامین و کانزاکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
